ئەمریکا هۆشدارییەکی توند بە عێراق دەدات


لەچوارچێوەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ئەنجامیدا وەزیری بەرگری ئەمریکا لوید ئۆستن هۆشدارییەکی توندی دایە حکومەتی عێراق لەئەگەری دووبارە بەئامانجگرتنی بەرژەوەندی و بنکە سەربازییەکانی لە عێراق.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری ئەمریکا وەک دوایین هۆشداریی لەبارەی بەئامانجگرتنی دامەزراوە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبینرێت.

لای خۆیەوە محەمەد شیاع سودانیش هۆشداریی داوەتە ئەمریکا لە ئەگەری هێرشکردنە سەر گروپە عێراقییەکان و ڕایگەیاندووە، ئەوە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری خاکی عێراقە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەتوانن بەبێ دەستوەردانی دەرەکی پارێزگاری لە نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان لە عێراق بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا لەبارەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان سودانی ئۆستنەوە پات رایدەر سکرتێری ڕۆژنامەوانی پێنتاگۆن ، ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی، قسەی کردووە و باسیان لە پابەندبوونی حکومەتی عێراق کردووە بۆ پاراستنی کارمەندانی دیپلۆماسی و راوێژکارانی هاوپەیمانان و دامەزراوەکانیان.

باسی لەوەشکردووە، ئۆستن سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کردووە کە شەوی ڕابردوو کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و پێشوازی لە لێدوانەکەی سەرۆکوەزیران کرد کە سەرکۆنەی هێرشەکەی کردووە و بە “کردەوەیەکی تیرۆریستی” ناوزەندی کردووە کە ئاسایشی ناوخۆی عێراق دەخاتە مەترسییەوە.

رایدەر باسی لەوەشکردبوو، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوانیاندا وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئەمەریکا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، بەرامبەر بەو کەسانەی کە هێرش دەکەنە سەر کارمەندەکانیان. دەشڵێت گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، کەتائیب حزبوڵڵا و نوجەبا، پێکەوە بەرپرسیارن لە زۆربەی هێرشەکان بۆسەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بۆیە ئەمەریکا مافی خۆیەتی وەڵامی یەکلاکەرەوە لە دژی ئەو گروپانە بداتەوە.

دابەزینی نرخی نەوت زیانی ئابووری لە عێراق دەدات
پێشت دابەزینی نرخی نەوت زیانی ئابووری لە عێراق دەدات
لەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەستپێدەکات
دواتر لەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەستپێدەکات
پەیوەندیدار