ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٩ هۆکار بۆ چی شەوانە بەردەوام خەبەرت دەبێتەوە

خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکین کە لە شەوانەدا وا دەکەن خەبەرت ببێتەوە، و هەوڵی چارەسەرکردنیان بدە.

1- چوونە سەر جێگا کاتێک ئەزانیت گەدەت بەتاڵە و تێر نیت، هەوڵ بدە چەند کاتژمێرێک پێش نووستن خۆت تێر بکە.

2- شەو ئیسراحەتی خۆت وەربگرە تاوەکوو پێویست نەکات لە ڕۆژەکەدا سەرخەو بشکێنیت.

3- لەبیرکردنی نانی بەیانیش کاریگەری خراپی هەیە و بەردەوام ئاگاداری بە.

4- شپرزەیی و پیسی ژوری نوستنەکەت وادەکات مێشکت زیاتر سەرقاڵ ببێت و خەوێکی ئیسراحەتت نەبێـت.

5- زۆری گەرمی ژور یاخوود ساردی کە وا دەکات پلەی گەرمی جەستەت نا ئاسایی بێت.

6- خەوتن لەسەر سکیش هۆکارێکی ناباشە و خۆتی لێ بەدوور بگرە.

7- خەواندنی ئاژەڵی ماڵی لە تەنیشت خۆتەوە، چوونکە بەردەوام دەجوڵێن و ناهێڵن پشووی پێویست وەربگریت.

8- خواردنی قاوە و شیرینی پێش نووستن.

9- هەوڵبدە شوێنەکەت بێدەنگ بێت و دوور بێت لە ژاوەژاوی دەوروبەر.

تەندروستی

چوار ڕێگا تاوەکوو گەدە و ڕیخۆڵەت زۆر بە جوانی کاربکەن

خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگن کە یارمەتیت دەدات گەدە و ڕیخۆڵەت زۆر بە باشی کاری خۆیان بکەن.

هەوڵ بدە ڕۆژانە بەم شێوەیەی وێنە خوارەوە ئاوی پێویست بخۆیت.

پەنیری پێویست بخۆ بەیانیان چونکە یارمەتی لەناوبردنی بەکتریاکانی گەدەت دەدات.

دۆشاوی خورماش کاریگەری زۆر باشی هەیە بۆ بەهیزکردنی گەدە و ڕێڕەوی ڕیخۆڵەت.

بەم شێوازەی خوارەوە ڕاهێنانی پێویست ئەنجام بدە ئەویش گرنگە 10-15 خولەک بخایەنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

هەر کەرەستەیەکی جوانکاریت کڕی مەهێڵە ئەم دوو ماددەیەی پێوە بێت، چونکە مەترسیدارە

خێزان

توێژینەوەیەکی نوێ ناوی دوو ماددەی کیمیایی بڵاوکردۆتەوە کە لە لایەن کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کەرەستەی جوانکاری و کرێمەوە بەکاردەهێندرێت، بەڵام ماددەکان هۆکارێکی سەرەکین بۆ شێرپەنجەی مەمک.

 

لە هەموو کەرەستەیەکی جوانکاریدا پێکهاتەکەی نوسراوە، بۆیە گەر ئەم دوو ناوەت بینی کە ناوی ماددەکانە لەمەودوا لێی دوربکەوەرەوە:

 

– پارابین Paraben : لە ماکیاژ و کرێمەکانی پیست بەکاردێت، کە لە بەکتریا و میکرۆب دەیپارێزێت، بەڵام ماددەکە کاریگەری خراپی دیکەی هەیە و هۆکارە بۆ شێرپەنجەی مەمک، ڕەنگە ناوی ماددەکە بەم جۆرانەش نوسرابێت کە پێکهاتە جیاوازەکانیەتی :   ethylparaben ، methylparaben ،propylparaben ،butylparaben .

 

– فسالات  Phthalates: ئەم ماددەیە زیاتر لە شامپۆ و بۆیەی نینۆک و بۆن و لابەری عەرەق بەکاردێت بۆ پارێزگاری لە ڕەنگی پێکهاتەکان بە جوانی، بەڵام وەک پارابین هۆکارە بۆ شێرپەنجەی مەمک.

 

ئەو کەرەستانە بکڕە کە لێی نوسراوە: DEP free یاخود BPA free.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات ئاو لە جەستەت قەتیس ماوە و پێویستت بە چارەسەرە

خێزان

زۆرینەی جەستەی ئێمە لە ئاو پێکهاتووە، کە بەردەوام ئاڵوگۆردەکات و سووڕدەخوات، بەڵام گەر ئاوەکە لە شوێنێکدا قەتیسبوو، ئەوا توشی چەندین کێشەی تەندرووستیمان دەکات، ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات ئاو لە جەستەت قەتیس ماوە و پێویستت بە چارەسەرە:

 

– قاچەکانت بەشێوازێکی نائاسایی دەئاوسێت

– ئاوسانەکە بە جۆرێکە کاتێک دەستی لێدەدەیت زوو ناگەڕێتەوە شوێنی خۆی و چاڵ درووستدەکات

– دەمارەکانی قاچت لە شێوەی تۆڕێکی جاڵجاڵۆکە بەدیار دەکەوێت و ئازاری هەیە

– دەموچاوت دەئاوسێت

– هەست بە بێهێزی و بێتاقەتی دەکەیت

– ورگت بەشێوازێکی ناڕێک دەئاوسێت

 

زۆرجار ئەم دۆخە لە کاتی دووگیانی یان تێکچونی هۆڕمۆنەکان ڕوودەدات و پێویستە لای پزیشک چارەسەر وەربگریت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین