“48 کاتژمێر مۆڵەت بە خاوەن بینا و تەلارەکان دراوە”


هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بۆ دەنگی ئەمەریکا لێدوانی داوە و دەڵێت” قایمقامی سۆران پەیامی بۆ ناردم کە سیانزە بەنزینخانەیان داخستووە بەهۆی ئەوەی لە ناو ماڵەکان بوون”.

لە دوای هەموو ڕووداو و کارەساتێک گرنگە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە وردی لە هۆکار و ئاکامەکەی بکۆڵنەوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر تاوەکو هەر هیچ نەبێت ئەگەر ئەو جۆرە ڕووداوانە بنبڕ نەکرێت کەمبکرێنەوە.

هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی مەریکا ڕایگەیاندووە، “دوای ئەو کارەساتە قایمقامی سۆران پەیامی بۆ ناردم کە سیانزە بەنزینخانەیان داخستووە بەهۆی ئەوەی لە ناو ماڵەکان بوون، هەروەها هۆشداری دراوە بە هەموو خاوەن بیناکانی سۆران کە لە ماوەی 48 کاتژمێردا لە ڕێگەی لیژنەی بەرگری شارستانییەوە پێداچونەوە بە مەرجەکانی سەڵامەتی بیناکانیان بکەن و کەموکورتییەکان چارەسەر بکەن.” ”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەر لەم هەفتەیەدا لەگەڵ خاوەن بینا و شوێنەکان کۆدەبینەوە ئیتر دەبێت خاوەن بینا و شوێنەکان خۆیان بێن لە دەرگای ئیدارە بدەن بڵێن تکایە با بەرگری شارستانی بێن پێمان بڵێن کەموکورتی بیناکانمان چییە هەتا کارەساتی وەها ڕوونەدات”.

دەشڵێت، دیمەنی ئەو قوربانیانەی پێش گیانلەدەستدانیان لایتی مۆبایلەکانیان لە پەنجەرەکان داوە هەتا ڕزگار بکرێن بەڵام بەداخەوە خنکان، ئەوە یەکێکی تر لەو پرسیارانەیە کە لیژنەی لێکۆڵینەوە بە دوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێت، چونکە ئەوە دوای گەیشتنی تیمەکان بووە، سەرۆکی حکومەتیش جەختی لە وەڵامی ئەو پرسیارە کردەوە لە لێکۆڵینەوەکان کە هۆکار چی بووە ئەو دیمەنە و ئەنجامە؟!

ڕاشیگەیاند، بۆ تەلارێکی لەوجۆرە ژمارەی ئەو قوربانییانە زۆرن، بۆیە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان گرنگە چونکە ئەگەر کەمتەرخەمەکە منیش بم پێم گرنگە، چونکە ئێمە چەندین بەشە ناوخۆییمان هەیە و وەڵام و ئەنجامی لیژنەکە سوود بەکاری ئێمە دەگەیەنێت بۆ سەلامەتییان.”

لە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی قەزای سۆران 14 کەس گیانیان لەدەست دا، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن سەرجەم قوربانییەکان بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکە گیانیان لەدەستداوە و نەیانتوانیوە خۆیان ڕزگاربکەن و نەتوانراوە ڕزگاربکرێن.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ٦٩ ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
پێشت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ٦٩ ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
شارێکی لەبیرکراو دۆزرایەوە
دواتر شارێکی لەبیرکراو دۆزرایەوە
پەیوەندیدار