مەسیحییەکانی عێراق ئاهەنگ گێڕانی سەری ساڵ ڕەتدەکەنەوە



لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئەمە سێیەم جارە مەسیحییەکانی عیراق ئاهەنگ گێڕانی سەری ساڵی زاینی ڕەتدەکەنەوە.

پاتریارکی کلدانەکانەکانی عێراق ڕەتی دەکاتەوە بەشداری لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵی زاینی و لەدایکبوونی عیسادا (علیە السلام) بکەن ئەوەش وەک وەفا و ڕێزێک بۆ قوربانیانی ڕووداوەکەی هۆڵی حەمدانییە لە قەرەقوش کە گیان لەدەستدانی زیاتر لە سەد کەسی لێکەوتەوە لەگەڵ گیانلەدەستدانی ئەوانەی لە خاکی پیرۆز کە مەبەست پێی قودس و فەلەستینە گیانیان لەدەستداوە.

زانایانی ئاینی مەسیحی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکەن مافی مەسیحییەکان بپارێزن، چونکە مەسیحییەکان کەمینەنین و لەعێراقدا ڕەگێکی قوڵیان داکوتیووە و بەرلەهاتنی ئیسلام مەسیحییەکان لە عێراقدا ژیاون و دوای هاتنیشی تێیدا ژیانیان کردووە و ڕۆلێکی گرنگیان لە مێژووی عێراق و ڕافیدیندا هەبووە و بەشێکی بنچینەییبوون لە پێکهێنانی شارستانییەت و کۆمەڵایەتی و نیشتیمانی عێراقدا.

هاوکات، لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئەمە سییەمین جارە مەسیحییەکانی عێراق ڕەتی دەکەنەوە ئاهەنگی سەری ساڵی زاینی بگێڕن، لەساڵی ٢٠١٩دا و بەهۆی دروستبوونی خۆپیشاندانەکانی تشرین و گیانلەدەستانی سەدان مەدەنی و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و چەشتنی ئازار لەلایەن کەسوکار و خێزانەکانیان ڕەتیانکردەوە ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ و لەدایکبوون بگڕن.

لەساڵی ٢٠١٤دا بەهۆ رووداوەکانی موسڵ و گیانلەدەستدانی چەندین کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان مەسیحییەکان ڕەتیانکردەوە بەشداری ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ بکەن و ئەمساڵیش بەهۆی ڕووداوی ئاگرەکەی حەمدانییە و قوربانیانی فەلەستینەوە بەشداری لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا ناکەن.

بافڵ تاڵەبانی: دەستی ئاشتی و برایەتی یەكێتی بۆ هەموو لایەك درێژ دەكەم
پێشت بافڵ تاڵەبانی: دەستی ئاشتی و برایەتی یەكێتی بۆ هەموو لایەك درێژ دەكەم
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم هۆشداری دەدات
دواتر بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار