ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مایکرۆسۆفت تا ٢٠٢٣ پشتگیریی Windows 7 دەکات

خەڵک-

وەک دەزانین نوێترین وه‌شانی وه‌گه‌ڕخه‌ری كۆمپانیای مایكڕۆسۆفت، سیستمی (Windows 10) یە، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (Windows 8) سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا، بۆیه‌ سه‌یر نییه‌ هه‌ندێك بترسن له‌وه‌ی ویندۆزه‌كه‌یان لە (Windows 7)  ــەوە بگۆڕن بۆ (Windows 10). بۆیه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێكی له‌به‌كارهێنه‌رانی (Windows 7)، ئه‌وا ده‌توانی تا ساڵی 2023 ئه‌و بریاره‌ نه‌ده‌یت.

به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌ك له‌ بلۆگی فه‌رمی مایكڕۆسۆفت بڵاوكراوه‌ته‌وه،‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوە:‌ مایكڕۆسۆفت ماوه‌ی پشتگیریكردنی (Windows 7) درێژ ده‌كاته‌وه‌ تا ساڵی 2023. وه‌كو ده‌شزانن مایكڕۆسۆفت به‌فه‌رمی له‌ 2020 هه‌موو پشتگیرییه‌ك ڕاده‌گرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هێشتا ده‌توانی نوێی نه‌كه‌یته‌وه‌ بۆ (Windows 10)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتگیریت ده‌وێت واتا نوێبونه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ویندۆز ئه‌وا ده‌بێت پاره‌ بده‌یت له‌به‌ارمبه‌ر ئه‌مه‌دا.

به‌مشێوه‌یه‌ له‌ ساڵی 2020 ــه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو ساڵێك بڕێك پاره‌ بده‌یت له‌به‌رامبه‌ر نوێبونه‌وه‌كانی ویندۆز.

پێت سه‌یره‌ ئه‌گه‌ر وه‌گه‌رخه‌رێك بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ به‌كاربێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ سه‌یر نییه‌ چونكه‌ زۆربه‌ی بانكه‌كان تا  سیستمی (Windows XP) به‌كاردێنن.

سەرچاوە: birdoztech

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پەروەردەی سلێمانی ئەپێکی ناوازە بۆ خوێندکارانی کوردستان ڕادەگەیەنێت

خەڵک
ئەپڵیكەیشنی ویندۆزی خوێندكار (windows student) پێكهاتووە لە هەموو وانەكانی پۆلی 12 زانستی و وێژەیی، بەشێوەی ڤیدیۆی (ئێچ دی) و پرسیارو وەڵامی ئەلكترۆنی و گەیم ڕونكراونەتەوە.

لەگەڵ شیكردنەوەی كتێب و پوختەی كتێب(مەلزەمە) و شیكاری ڕاهێنانەكان و وەڵامی پرسیاری وزاری ساڵانی پێشوو، ئەپڵیكەیشنی ویندۆزی خوێندكاركە  لەستۆدیۆكانی “ تۆڕی  میدیايی خەڵك” بەهاوبەشی پەروەردەی سلێمانی و ناوەندی توێژینەوەی مایكرۆسۆفت بەئەنجام گەیشتووە.

ماوەی 2 ساڵە كاری تێدا دەكرێت لەگەڵ تیمێكی ناوخۆ و بیانی لە مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەيی و داتا ئینتری و مۆنتێری دەنگ و ئیدیتەر
ئەم بەرهەمە هەموو ئاستەنگەكانی ئابوری و وەستانی خوێندن و نەبوونی مامۆستا و ئاستی خوێندن و فێركردن چارەسەردەكات.

ئەپڵیكەیشنی ویندۆزی خوێندكار لە 90 وڵاتی جیهاندا بەكاردەهێنرێت، لەگەڵ بەرهەمێكی فێركاری زیرەک و ئەلكترۆنی نمرەكانتان لە 100 دا ببینەوە.
بۆ ناو تۆماركردن و بەدەستهێنانی ئەپڵیكەیشنەكە خوێندکاران دەتوانن پەیوەندی بکەن: 07725333878

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گووگڵ پڵەس بە یەکجاریی دادەخرێت

خەڵک-

پاش چەند ساڵێک بەردەوامی و بەھۆی ئەوەی کێبەرکێکەی بەرامبەر فەیسبووک و تۆڕەکانی دیکە دۆڕاند، کۆمپانیای گووگڵ بڕیاری دا بە یەکجاریی تۆڕی کۆمەڵایەتیی گووگڵ پڵەس دابخات.

پێش ھەفتەیەک ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆڕناڵ لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کرد: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ زیاد لە ٥٠٠ ھەزار ئەکاونتی گووگڵ پڵەس ھاککراون و زانیارییەکانیان دزراوە، ئەوەی تا ئێستاش کۆمپانیای گووگڵ دانی پێدا نەناوە.

ئەوەندە نەبێت گووگڵ ڕاگەیەنراوێکی بڵا‌وکردەوە و تیایدا دەڵێت: ئەگەری ئەوەی ھەیە تایبەتمەندییەکانی بەكارهێنەران وەك ناو، ئەو شوێنانەی گەشتت بۆیان کردووە، ناونیشانی ئیمێڵ، رۆژی لەدایكبوون، ڕەگەز، وێنە و فایلی تایبەت، ئیشوكار، باری كۆمەڵایەتی، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨ ڕووبەڕووی هەڕەشە بووبێتەوە، لەگەڵ ئەوەش هیچ بەڵگەیەك نییە ئەو زانیارییانە خراپ بەكارهێنرابن.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، گووگڵ ئەوەی ھەڵبژاردووە بەکارھێنەران لەو کەلێنە ئاسایشییە ئاگادار نەکاتەوە، چونکە داخستنی تۆڕەکە بە تەواوەتی یەکێک بووە لە ھەڵبژاردەکانی بەردەمی.

کۆمپانیای گووگڵ لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، دوای ١٠ مانگی دیکە و لە مانگی ئابی ٢٠١٩ بە یەکجاریی تۆڕی کۆمە‌ڵایەتیی گووگڵ پڵەس دادەخات، تەواوی زانیارییەکانی بەکارھێنەرانیش لە وێنە و یادگاری و پۆست و زانیاریی دیکە، بە تەواوەتی دەسڕێنەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵ تۆڕی کۆمەڵایەتیی گووگڵ پڵەس ١١١ ملیۆن بەکارھێنەری ھەبووە، لەو ژمارەیە تەنھا ٦.٧ ملیۆنیان چالاک بوون، لەو ژمارەیەش ٣.٥ ملیۆنیان مانگانە و ھەریەکە ٥٠ پۆستی کردووە.

تۆڕی کۆمەڵایەتیی گووگڵ پڵەس لە ٢٠١١/٦/٢٨ بەشێوەی ئەزموونی ڕاگەیەنرا و دروستکردنی ئەکاونت لەسەری تەنھا لە ڕێگەی داوەتنامەوە بوو لە لایەن ئەو کەسانەی ڕێپێدراو بوون ئەکاونت دروست بکەن، دواتر و لە ٢٠١١/٩/٢٠ بە تەواوەتی کرایەوە و ھەرکەسی سەرو ١٨ ساڵ دەیتوانی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ھەژمارێک بۆ خۆی دروستبکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن وا دەکەیت ماڵەکەت لە زستاندا زۆر سارد نەبێت؟

خەڵک-

کرداری گواستنەوەی گەرمی کردارێکی میکانیکییە و مادەکانی ڕووپۆشکردن بۆ ڕێگری کردن لەگواستنەوەی گەرمی (جا گەرمی بێت یاخود ساردی) ژمارەیان زۆرن و هەرمادەیەکیش بۆخۆی بەشی خۆی دەتوانێت ڕێگری بکات لە گواستنەوەی گەرمی، ئەو ڕێگرییەش کە هەتاوەکو زۆرتر بێت کەمتر گەرمی لە دیوی دەرووەی بینا وە دەگوازرێتەوە بۆ ناو بینا و بە پێچەوانەشەوە.هەموو بینایەکیش دوو جۆر بەرییەکەوتنی گەرمیی هەیە لەگەڵ کەش و هەوای دەوروبەردا ئەوانیش:

  • کاتێک پلەی گەرمی دەرەوەی بینا بەرزتر بێت لەناو بینا بۆنمونە تۆ لە ماڵەکەتدا سپلیتت هەڵکردووە لە هاویندا، لەم حاڵەتەدا پلەی گەرمی بەرزی دەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناو ماڵەکەت، ئەمەش وادەکات ژوورەکان بە ئاسانی فێنک نەبن و لەم حاڵەتەشدا کۆمپرێسەر بەردەوام کاردەکات و بەمەش تەمەنی کورت دەبێتەوە.
  • کاتێک پلەی گەرمی ناو بینا یاخود ماڵ بەرزتر بێت لە پلەی گەرمی دەرەوە، بۆنمونە لە زستاندا لەم حاڵەتەشدا بەهۆی هەڵکردنی سپلیت(گەرمییەکەی) و هیتەر و زۆپا و زۆر ئامێری تر وادەکات بەشێک لەم گەرمییە بچێتە دەرەوەی بیناکە بەهۆی کەمی توانای ڕێگری کردن لە گواستنەوەی گەرمییەوە.

بۆیە چەندین شێوازی ڕێگری کردن داهێنرا تاوەکو ڕێگا بگیرێت لەو گواستنەوەی گەرمییە چوونکە لە ساڵێکدا تێچووی زۆرە و هەستی پێ ناکەین،لێرەدا چەند جۆرێک لە عزل باسدەکەم ئەوانیش:

  • عزلی فایبەر گڵاس: ئەم جۆرە عزلە زۆر بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لە گواستنەوەی هەوا و بۆ بیناش بەکاردەهێنرێت و توانای بەرگری لەگواستنەوەی گەرمی واتە ڕیزستانسەکەی نزیکی 3.5 و نرخیشی گونجاوە.
  • عزلی خوری: ئەم جۆرە عزلەش توانای ڕێگرییەکەی نزیکی 3.5 و نرخیشی مام ناوەندە و بەڵام لە ووڵاتی ئێمە زۆر بەکار ناهینرێت.
  • فۆمی پۆڵی یۆریپان: ئەم جۆرەیان لە ڕێی کۆمپرێسەری تایبەتەوە دەخرێتە سەر دیوارەکان و دواتر چۆنت بوێت ئاوا ڕێکی ئەکەیتەوە و بەرگرییەکەشی نزیکی 3.7 و بەرگرییەکی زۆر باشی هەیە.
  • عزلی پۆڵی ستیرین: ئەم جۆرەیان زیاتر لە ووڵاتی ئێمە بەکاردەهێنرێت و وەکو تەبەدۆر و هەروەها لە جۆرەکانی بلۆکدا بەکاردەهێنرێت کە مەبەست لێی بەرزکردنەوەی توانای بەرگرییەکەیەتی کە نزیکی 5.7 ە.

تێبینی:

  • هەموو ئەو موادانەی بەکاردەهێنرێت بۆ ڕووپۆشکردنی بینا، بۆ ئەوەی گەرمی بەئاسانی بەگوازرێتەوە لەناو بیناوە بۆ دەرەوە و بەپێجەوانەوە سوودێکی تری هەیە کە ئەویش ڕێگریکردنە لە گواستنەوەی دەنگ کە ئەمەش بۆخۆی سودێکی گرنگی مادە ڕووپۆشەکانە.
  • ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە ئەو مادەیەی کە بەکاریدەهێنن بۆ ڕووپۆشکردنی بیناکانتان، پێویستە گڕ نەگرێت، چونکە زیانی گەورە دەدات لەکاتی کەوتنەوەی ئاگر لەناو ماڵ و بیناکانتان.

هێمن رەفیق

ئەندازیاری میکانیک

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین