دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابەش دەكرێت


زانكۆی دهۆك كاتی دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ژمێریاری كۆلێژەكان چەكی خۆیان ئامادە كردووە.

محەمەد ساڵح فەندی، بەڕێوەبەری دارایی زانكۆی دهۆك بۆ ماڵپەڕی فەرمی زانكۆكەی ڕایگەیاندووە، سبەینێ‌ 12ی 12ی 2023 دەرماڵەی خوێندكارانی سەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆی دۆهك دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم ژمێریاری كۆلێژەكان چەكی بانكی خۆیان ئامادەكردووە و سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی دەرماڵە دەكەن بەسەر خوێندكاراندا.

بەپێی ڕێنمایی دارایی هەرێم و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەرماڵەی مانگانە بەسەر خوێندكاراندا دابەش دەكرێت، كە بۆ خوێندكارانی ناوشار بڕی 40 هەزار دینارە و بۆ خوێندكارانی دەرەوەی شا بڕی 60 هەزار دینارە.

دوو كەس لەسەر “دزینی مۆبایل” دەستگیر كران
پێشت دوو كەس لەسەر “دزینی مۆبایل” دەستگیر كران
بنكەكانی “ئۆرزدی باك” بۆ فرۆشتنی خواردەمەنی بە قیست بە هاووڵاتیان دەكرێنەوە
دواتر بنكەكانی “ئۆرزدی باك” بۆ فرۆشتنی خواردەمەنی بە قیست بە هاووڵاتیان دەكرێنەوە
پەیوەندیدار