فڕۆکەیەکی ئێف 16ی سوپای ئەمریکا کەوتە خوارەوە



فڕۆکەیەکی جەنگیی سوپای ئەمریکا لە کاتی مەشقکردندا لە کەناراوەکانی کۆریای باشوور کەوتە خوارەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جۆری ئێف 16ی هێزەکانیان لە کەناراوەکانی دەریای زەرد لە کۆریای باشوور کەوتە خوارەوە.

ڕوونیشیکردەوە فڕۆکەکە لە کاتی مەشقکردنی ئاساییدا بووە کاتێک بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی لەناکاوەوە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام فڕۆکەوانەکەی سەلامەتە و بەپەڕەشووت خۆی هەڵداوە.

فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو کە فڕۆکەوانەکە لە لایەن هێزی دەریایی کۆریا باشوورەوە ڕزگار کراوە و گواستراوەتەوە بۆ بنکەی ئاسمانیی کۆنسان کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کۆریای باشوورەوە.

 

عێراق لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە بۆ ئەنجامدانی تاوان
پێشت عێراق لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە بۆ ئەنجامدانی تاوان
بانکی سەوز لە عێراق دادەمەزرێندرێت
دواتر بانکی سەوز لە عێراق دادەمەزرێندرێت
ەیوەندیدار