ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزیری نەوتی عێراق زۆرترین ژمارەیەكی پێوانەی هەلی كاری راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پرۆژەی وەبەرهێنانی گەورەی نەوت لە عێراقدا دەكرێت و بەهۆیەوە دەتوانن 85%ی هەموو دەستی كار لە عێراقدا بخەنەسەر كار.

جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە، باسی لەوەكردووە رێكەوتنیان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكدا كردووە بۆ پێشخستنی چەندین پرۆژەی نەوت، بونیادنانی ژێرخانی ئابوری نەوت، پاڵاوتنی نەوت، وەبەرهێنانی گازی سروشتی، بەهۆیەوە ئابوری وڵات دەبوژێتەوە و دەستی حكومەت دەكاتەوە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتری تەندروستی، ئاو، نیشتەجێكردن بۆ هاوڵاتیان”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا رونیكردۆتەوە، بەهۆی ئەو پرۆژانەوە دەتوانن 85%ی هەموو دەستی كار لە عێراقدا بخەنەسەركار و هەلی كار زۆر بڕەخسێنن.

ئابوری

بانگەواز بۆ بەشداری هاوڵاتیان دەكرێت
ڕێپێوان دژی نەبوونی نەوت و بڕینەوەی دارستانەكان دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی دابەشنەكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە و بڕینەوەی دارستانەكان، ڕێپێوان لە پێنجوێنەوە تا بەردەم پارێزگای سلێمانی دەستپێدەكات و ڕێكخراوێكی ژینگەپارێز-یش بانگەواز بۆ بەشداری هاوڵاتیان دەكات.

ڕێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “سبەی كاتژمێر (٤:۳٠ بۆ ۵:٠٠)ی ئێوارە بەڕێدەكەوین بەپێ لە پێنجوێنەوە بۆ بەردەم بینای پارێزگاری سلێمانی بەمەبەستی دابینكردنی نەوت، چونكە دارستانەكان بوونەتە قوربانی ئەم كەمتەرخەمییەی حكومەت”.

دەشڵێت: “هاوڵاتیانی ئازیز ئێمە لە خۆشی سەری خۆمان نییە ئەم خەمە لەكۆڵ دەنێین و ملی ڕێ دەگرین، بەڵكو خەمی بەرژەوەندی گشتییە ئەویش پاراستن و مانەوەی درەخستانەكانە”.

ڕێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە بانگەوازیشی كردووە، “ئەگەر دڵسۆز و خەمخۆرن ئەوا سبەی هاوسەفەرمانبن، تا هەمووان پێكەوە سكاڵا و ناڕەزایی خۆمان بگەیەنینە شوێنی خۆی”.

ئاشكراشی كردووە، هەر كەسێك ویستی هاوسەفەرمان بێت بۆ زانیاری پەیوەندی بكات بەم ژمارە مۆبایلانەوە (٠۷۵٠۱۱۲٦٠٦۲ یان
٠۷۵٠۱۸٤۷٠۵۷) و دەشڵێت: “شوێنی كۆبوونەوەمان: بازاڕی خوارەوە-ترافیكەكە!”.

سبەی کاتژمێر(٤:۳٠بۆ۵:٠٠)ی ئێوارە بەڕێدەکەوین بەپێ لە پێنجوێنەوە بۆ بەردەم بینای پارێزگاری سلێمانی،بەمەبەستی دابینکردنی…

Posted by ‎رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە‎ on Saturday, October 20, 2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ماوەی 16 ڕۆژە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و هێزە سەربازی و ئەمنییەكان دەستی پێ كردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا بە پێدانی مووچەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینان كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە بهێنرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی یەك شەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2018 مووچەی مانگی تەمموزی هەریەكە لە وەزارەتەكانی (پیشەسازی و بازرگانی و ڕۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانكردنەوە و ڕێگەوبان) دابەش دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی دوو شەممە مووچەی سەرجەم دامەزراوەكانی دیكە و سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دابەش دەكرێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەی سەرپەرشتی دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەشكردنی نەوت لە ناوچەی هەورامان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەناو پارێزگاكە دابەشكردنی نەوت ڕادەگیرێت، دەشڵێت: “كۆتایی هەفتە دابەشــكردنی نەوت لە ناو هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە”.

لیژنەی سەرپەرشتی دابەشكردنی نەوت لە هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، پێشتر بڵاوكرایەوە ڕۆژی یەك شەممە 21ی تشرینی یەكەم دەست بە دابەشكردنی نەوت لە ناو شاری هەڵەبجە دەكرێتەوە، بەڵام بۆ كۆتایی هەفتە دوادەكەوێت.

دەشڵێت: “دواكەوتنی دابەشكردنی نەوت لە ناو سەنتەری شارەكە بەهۆی دابەشكردنی بەشە نەوتە لەناوچەی هەورامان و ڕۆژی چوار شەممە لە هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، دانیشتوانی ناوچەی هەورامان بە پێی ئەم خشتەیە نەوت وەردەگرن، “ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە نەوت لە تەوێڵە و بیارە دابەشدەكرێت”.

بە پێی زانیاریەكان، لە پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 6 هەزار خێزان بەشە نەوتیان وەرگرتووە و بەشێكی دیكەی ماوە نەوت وەربگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین