ئەمڕۆ سکاڵا لەسەر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆمار دەکرێت



مامۆستایانی ناڕازی لە هەڵەبجە بە تۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆماردەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستایانی ناڕازیی لە هەڵەبجە، سکاڵای یاسایی لەسەر ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆمار بکەن کە لە لێدوانێکیدا مامۆستایانی ناڕازیی تۆمەتبار کردبوو بەوەی هاوکارییان لە لایەنێکی سیاسی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بچنە بەغدا و لەوێ خۆپیشاندان بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجەدا هاتووە: “دوای ئەوەی کە ڕێگریمان لێکرا بچینە بەغدا، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی ماوەبەسەرچوو هەندێ تۆمەتی بۆ هەڵبەستووین و تەشهیری پێکردووین” بۆیە بڕیاریاندا ئەمڕۆ یەکشەممە، لەدادگای هەڵەبجە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماربکەن.

ڕوونیشیانکردەوە کە ئەمڕۆ ھەرلەبەردەم دادگای ھەڵەبجە گردبوونەوەیەك سازدەكەن و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای خۆیان سەبارەت بە ئەو پرسە و دووپاتکردنەوەی بایکۆت و بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان دەخەنەڕوو.

خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە
پێشت خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە
چوار ڕاوچی دەستگیرکران
دواتر چوار ڕاوچی دەستگیرکران
ەیوەندیدار