عێراق هاوکاری بریندارەکانی ئاگرەکەی سۆران دەکات



وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ  هاوكاریی کردنی بریندارانی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌کەی ئیداره‌ی سۆران.

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بە مەبەستی ئامادەیی بۆ هەر پێویستیەک و هاوکاریکردنی چارەسەری برینداران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ صالح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

وێڕای دەبڕینی دڵگرانی و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیان بۆ ڕووداووی سوتانی باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران، ئامادەیی بۆ هەر پێویستییەک دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان.

ئەمریکا ڤیتۆی ئاگربەستی لەغەززە کرد
پێشت ئەمریکا ڤیتۆی ئاگربەستی لەغەززە کرد
چەند شەپۆلێکی باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر چەند شەپۆلێکی باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار