محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: بەرپرسانی پارتی و یەکێتی ئاگایان لە مووچەخۆری هەرێم نییە



 

سەرۆکی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموکراتی‌ کوردستان رایگەیاند، بەرپرسەکانی‌ یەکێتی‌ و پارتی‌ لە بەغدا پۆستیان وەرگرتووە و مووچە وەردەگرن و ئاگایان لە خەڵک نییە، کە سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

محەمەد حاجی‌ مەحمود، سەرۆکی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموکراتی‌ کوردستان ڕایگەیاندووە، دەبوو یەکێتی‌ و پارتی‌ بەو بێهێزییە بەشداری‌ حکومەتیان نەکردایە و لە جیاتی‌ وەرگرتنی‌ پۆست و پارە و دەسەڵات بەرگرییان لە مافەکانی‌ خەڵک بکردایە.

ڕاشیگەیاندووە، بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لە بەغدا پۆستی گەورەیان وەرگرتووە و هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچەکانیشیان لە بەغدا وەردەگرن، بەڵام ئاگایان لە مووچەخۆری هەرێم نییە، کە سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

ساڵی 2023 بەرەو كۆتایی دەچێت و هێشتا مووچەی 4 مانگی ئەمساڵ دابەش نەكراوە، بەرپرسانی حكومەت و حزبە دەسەڵاتدارەكانیش هەر دەمەی لێدوانێك لەسەر پێدانی مووچە دەدەن لەكاتێكدا چەندین پۆستی باڵایان لە بەغدا هەیە و هیچ هەڵوێتسێكی یەكلاكەرەوەیان بۆ مووچەی خەڵكی هەرێم بەرامبەر بەغدا ڕانەگەیاندووە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی هێرشە درۆنیەكە بڵاوكردەوە
پێشت ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی هێرشە درۆنیەكە بڵاوكردەوە
لە یەك مانگدا لە سلێمانی 14 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە كراوە
دواتر لە یەك مانگدا لە سلێمانی 14 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە كراوە
ەیوەندیدار