ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(وێنه‌ و ڤیدیۆ) جه‌نگاوه‌ره‌ موسوڵمانه‌که‌ کۆنۆر ماکگریگۆری پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی (UFC) وێران کرد !

خه‌ڵک سپۆرت

شه‌وی ڕابردو رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مێژوویی کێشی سوکی (ufc) له‌نێوان خابیب نۆرماگۆمیدۆڤی ڕوسی و کۆنۆر ماکگریگۆری ئێرله‌ندی ئه‌نجامدرا و پاڵه‌وانه‌ ڕوسیه‌که‌ توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.

خابیب نۆرماگۆمیدۆڤ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی “حه‌بیب نور موحه‌مه‌د”ه‌و خه‌ڵکی داغستانی ڕوسیایه‌، موسوڵمانه‌، شه‌وی ڕابردوو توانی له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی مێژوویدا به‌ئه‌نجامی (٢٧ – ٠) کۆنۆر ماکگریگۆری ئه‌فسانه‌ی (ufc) ناچار بکات خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه‌ (تسلیم بوون).

“خابیب” جه‌نگاوه‌رێکی به‌هێزی ڕوسیه‌ و له‌پێچانه‌وه‌ و ڕاگیرکردنی ڕکابه‌رانیدا که‌م وێنه‌یه‌، له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌دا توانی به‌هۆی ڕاگیرکردنێکه‌وه‌ ماکگریگۆر ناچار بکات خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه‌.

ڕاسته‌وخۆ له‌دوای ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ پاڵه‌وانی جیهانی (ufc) هێرشی کرده‌ سه‌ر ستافی ڕاهێنانی ماکگریگۆر و جه‌نگێکی قورس له‌نێوان جه‌مسه‌ره‌کاندا ڕوویدا، دواتریش ده‌رکه‌وت هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌بووه‌ که‌ ستافی ماکگریگۆر گاڵته‌جاڕیان به‌ باوک و ئاین و وڵاتی “خابیب”ه‌وه‌ کردووه‌ و ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ردا کاردانه‌وه‌تی توندی هه‌بووه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت :” دوای لێبوردن له‌ ڤیگاس-نیڤادا ده‌که‌م، له‌هانده‌رانی ناو هۆڵه‌که‌ و سه‌رجه‌م وه‌رزشکاران، ئه‌وه‌ی ڕوویدا به‌هۆی سوکایه‌تیکردن بوو به‌ باوک و ئاین و وڵاته‌که‌م، بۆچی ئه‌وکاته‌ سه‌رزه‌نشتی ڕکابه‌رتان نه‌کرد که‌ سوکایه‌تیان پێکردم؟ ده‌شترسم بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌م، باوکم ده‌مکوژێت، چونکه‌ ئه‌و هه‌میشه‌ فێری کردوم ڕێزی که‌سانی به‌رامبه‌رم بگرم، وه‌ک خۆشتان ده‌زانن که‌سایه‌تی من هه‌رگیز به‌وشێوه‌یه‌ نییه‌ و هه‌رگیز ڕووداوی هاوشێوه‌ له‌ژیانی وه‌رزشیمدا ڕووینه‌داوه‌”.

“خابیب”ی ڕوسی توانی ٢٧ سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ک تۆمار بکات، ئه‌وه‌ش درێژترین زنجیره‌ بردنه‌وه‌یه‌ له‌مێژووی جه‌نگاوه‌رانی (ufc).

وەرزشەکانی تر

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی “پاڵه‌وانه‌ موسوڵمانه‌که‌” پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی به‌دواوه‌یه‌ و مایوێزه‌ر گڵۆپی سه‌وزی داگیرساند!

خه‌ڵک سپۆرت

ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی نێوان فلۆید مایوێزه‌ری ئه‌فسانه‌ی بۆکسێن و خابیب نۆرماگۆمۆدۆڤی ڕوسی ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ڕاستی نزیک ده‌بێته‌وه‌ و پاڵه‌وانی ئه‌مریکا و جیهان گڵۆپی سه‌وزی بۆ ڕێکخه‌رانی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ داگیرساندووه‌.

دوای سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کۆنۆر ماکگریگۆری ئێرله‌ندی و چنینه‌وه‌ی پشتوێنی پاڵه‌وانی جیهان (ufc)، خابیب نۆرماگۆمۆدۆڤی ڕوسی ناسراو به‌ “پاڵه‌وانه‌ موسوڵمانه‌که‌” به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ئاگری جه‌نگی له‌دژی فلۆید مایوێزه‌ری ئه‌فسانه‌ی بۆکسێن داگیرساند‌ و ڕایگه‌یاند :” مایوێزه‌ر نه‌یتوانی ماکگریگۆر بکوتێت به‌زه‌ویدا، به‌ڵام من ئه‌و کاره‌م کرد، ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت کێ پادشای بواره‌که‌یه‌”.

له‌دوای ئه‌م لێدوانه‌ مایوێزه‌ری ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ وه‌ڵامی خابیبی دایه‌وه‌، به‌ڵکو هه‌ر به‌م وه‌ڵامه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا و له‌چاوپێکه‌وتنێکی خێرادا به‌ که‌ناڵی “تی ئێم زێد”ی ڕاگه‌یاند :” من لێپرسراوی خۆمم، له‌لایه‌ن خابیبه‌وه‌ ناتوانم بڕیار بده‌م، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌کۆتایی ژیانی وه‌رزشیمدا ده‌توانم ڕووبه‌ڕوی ببمه‌وه‌، کاتێک رووبه‌روی ده‌بمه‌وه‌ بڕێک به‌ نۆ سفره‌وه‌ ده‌به‌مه‌وه‌، ڕه‌نگه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ ملیۆن مسۆگه‌ر بکه‌م، له‌م خاڵه‌دا پێتان ده‌ڵێم له‌نێوان ١١٠ بۆ ٢٠٠ ملیۆن دۆلارم مسۆگه‌ره‌”.

هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی لێدوانه‌کانی “پاڵه‌وانه‌ موسوڵمانه‌که‌”دا ده‌ڵێت :” خابیب باسی له‌وه‌کردووه‌ که‌ من نه‌متوانیوه‌ کۆنۆر بکوتم به‌زه‌ویدا و ئه‌و ئه‌و کاره‌ی کردووه‌، به‌ڵام من پێی ده‌ڵێم ئه‌و پاشماوه‌ی خۆراکی منی خواردووه، ئه‌و بانگهێشتم ده‌کات که‌واته‌ پێویسته‌ بێته‌ نێو بواره‌که‌ی منه‌وه‌‌”. بێگومان مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ پێش خابیب توانیویه‌تی به‌سه‌ر ماکگریگۆردا سه‌ربکه‌وێت و له‌ئێستادا بێته‌ به‌شیوازی بۆکسێن رووبه‌روی پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی ببێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “زه‌ سه‌ن” له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی کردووه‌، ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان مایوێزه‌ر و خابیب له‌سه‌ر بڕی ١٥٢.٦ ملیۆن دۆلار ده‌بێت که‌ دوو هێنده‌ی نرخی ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی مایوێزه‌ر به‌رامبه‌ر ماکگریگۆر ده‌کات، کاتێکیش مه‌سه‌له‌که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر پاره‌ی خه‌یاڵی، مایوێزه‌ر سڵ ناکاته‌وه‌ و راسته‌وخۆ بڕیار ده‌دات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

 (موچه‌کانیان چه‌نده‌) ئه‌و (٢٠) یاریزانه‌ی له‌ خولی یانه‌ پیشه‌وه‌ره‌کانی ئه‌مریکا زۆرترین موچه‌ وه‌رده‌گرن

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مریکا به‌ یاریی باسکه‌ ناسراوه‌، له‌م وڵاته‌دا یاریزانانی باسکه‌ و تۆپی پێی ئه‌مریکی زۆرترین موچه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنن که‌ ڕێژه‌که‌ی به‌نسبه‌ت وه‌رزشه‌کانی تره‌وه‌ ڕێژه‌که‌ خه‌یاڵییه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی “مارکا”ی ئیسپانی ناوی ئه‌و ٢٠ یاریزانه‌ی بواری باسکه‌ ئاشکرا ده‌کات، که‌ ساڵانه‌ له‌خولی یانه‌ پیشه‌وه‌ره‌کانی ئه‌مریکا (NBA) زۆرترین موچه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنن و له‌ جیهاندا به‌ گرانبه‌هاترینه‌کانی بواری وه‌رزش هه‌ژمار ده‌کرێ.

یاریزانه‌کانیش بریتین له‌:

  • کارمێلۆ ئانتۆنی (ڕۆکێتس): ٢٥.٥ ملیۆن دۆلار له‌ یه‌ک وه‌رزدا

  • جوێل ئیمبید (سیکسه‌رز): ٢٥.٥ ملیۆن

  • سی جه‌ی ماک کۆلوم (بلایزه‌رس): ٢٥.٨ ملیۆن

  • ئۆتۆ پۆرته‌ر جونیۆر (ویزاردس): ٢٦ ملیۆن

  • گروی هۆڵیده‌ی (پێلیکانس): ٢٦ ملیۆن

  • دیمار دیڕۆزان (سپێرز): ٢٧.٧ ملیۆن

  • دامیان لیلارد (بلایزه‌رس): ٢٨ ملیۆن

  • ئال هۆرفۆرد (سێڵتیکس): ٢٨.٩ملیۆن

  • پاول میلساپ (نوگێتس): ٢٩.٢ ملیۆن

  • کیڤن دورانت (واریه‌رز): ٣٠ ملیۆن

  • مایک کۆنلی (گریزلایس): ٣٠.٥ ملیۆن

  • پاول جۆرج (سانده‌ر): ٣٠.٦ ملیۆن

  • جه‌یمس هاردن (ڕۆکێتس): ٣٠.٦ ملیۆن

  • کایل لۆوری (راپتۆرز): ٣١.٢ ملیۆن

  • گۆردۆن هایوارد (سێڵتیکس): ٣١.٢ ملیۆن

  • بله‌یک گریفین (پیستۆنس): ٣٢.١ ملیۆن

  • لیبرۆن جه‌یمس (له‌یکه‌رز): ٣٥.٧ ملیۆن

  • کریس پاوڵ (ڕۆکێتس): ٣٥.٧ ملیۆن

  • ڕاسل وێستبرۆک (سانده‌ر): ٣٥.٧ ملیۆن

  • ستیفن کوری (واریه‌رز): ٣٧.٥ ملیۆن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(هه‌رگیز نه‌دۆڕاون) پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی بۆکسێنی ئه‌مریکا و جیهان وه‌ڵامی “پاڵه‌وانه‌ موسوڵمانه‌که‌”ی دایه‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

فلۆید مایوێزه‌ری ئه‌فسانه‌ی بۆکسێنی ئه‌مریکا و جیهان له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ وه‌ڵامی خابیب نۆرمۆگۆمۆدۆڤی ڕوسی پاڵه‌وانی (ufc) ده‌داته‌وه‌.

پاش سه‌رکه‌وتنی “خابیب” به‌سه‌ر کۆنۆر ماکگریگۆری ئه‌فسانه‌ی (ufc)، پاڵه‌وانه‌ موسوڵمانه‌ ڕوسیه‌که‌ له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا ده‌رباره‌ی فلۆید مایوێزه‌ری ئه‌مریکی به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاندبوو :” له‌ دارستانی بواره‌ جه‌نگیه‌کاندا ته‌نها یه‌ک پادشا هه‌یه‌، مایوێزه‌ر ساڵی ٢٠١٧ ڕووبه‌ڕوی کۆنۆر ماکگریگۆر بۆوه‌ و نه‌یتوانی بیکوتێت به‌زه‌ویدا، به‌ڵام من ته‌نها به‌ چه‌ند جه‌وله‌یه‌ک کۆتاییم پێهێنا، ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنیت که‌ کێ پادشایه‌‌”.

وه‌ڵامی ئه‌فسانه‌یی بۆکسێن زۆری نه‌خایاند …

فلۆید مایوێزه‌ر ته‌نها چه‌ند کاتژمێرێک دوای ئه‌و لێدوانه‌ی “خابیب” له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه‌ پۆستێکی کرد و وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت به‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی “پاڵه‌وانه‌ موسوڵمانه‌که‌” قایله‌، به‌وپێیه‌ی بانگهێشتی که‌ناڵه‌ ناوداره‌کان ده‌کات و دووپاتیشی ده‌کاته‌وه‌ پاره‌یه‌کی زۆری تر به‌ڕێوه‌یه‌، که‌ مه‌به‌ست له‌و بڕه‌ خه‌یاڵیه‌یه‌ که‌ به‌هۆی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خابیبه‌وه‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.، هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: با دووباره‌ لاس ڤیگاس مه‌زن بکه‌ینه‌وه‌.

ساڵی ٢٠١٧ مایوێزه‌ر له‌ یاریی بۆکسێن-دا ڕووبه‌ڕوی کۆنۆر ماکگریگۆر بۆوه‌ و بردنه‌وه‌یه‌که‌ی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست هێنا، به‌وه‌ش درێژه‌ی به‌ زنجیره‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانیدا که‌ له‌ ٥٠ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کدا براوه‌ بووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا خابیب له‌ ٢٧ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کدا سه‌رجه‌می براوه‌ بووه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات که‌ هیچکام له‌م دوو پاڵه‌وانه‌ تائێستا شکستیان نه‌هێناوه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین