ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(به‌وێنه‌) واریه‌رز نازناوی خولی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکای به‌ده‌ست هێنا

خه‌ڵک سپۆرت

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ کۆتا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کۆتایی خولی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا (NBA) له‌نێوان یانه‌ی گۆڵدن سته‌یت واریه‌رز و کلیڤلاند کاڤالێرز ئه‌نجامدرا و جه‌نگاوه‌ره‌ ئاڵتونیه‌کان بۆ جاری چواره‌م سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.

پێشتر گۆڵدن سته‌یت واریه‌رز سێ بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنابوو و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چواره‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قۆناغی کۆتایی خوله‌که‌ بوو، تیایدا ستیفان کوری و هاوڕێیانی توانیان به‌ ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ سه‌رکه‌وتنی چواره‌م به‌ده‌ست بهێنن (٨٥ – ١٠٥)، به‌وشێوه‌یه‌ هیچ هیوایه‌کیان بۆ لیبرۆن جه‌یمسی پادشا و هاوه‌ڵانی نه‌هێشته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وپه‌ڕی له‌یارییه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کاندا (پله‌ی ئۆف) حه‌وت یاریی له‌نێوان تیمه‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێت.

نازاوی ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ کیڤن دورانت و هاوڕێیانی دووه‌م نازناوه‌ له‌سه‌ریه‌ک، هه‌روه‌ها سێیه‌م نازناو ده‌کات له‌ماوه‌ی چوار وه‌رزی ڕابردودا.

یه‌کێک له‌ گرنگترین ڕووداوه‌کانی یاریی چواره‌م ئه‌وه‌بوو ستیفان کوری ٣٧ خاڵی تۆمارکرد که‌ به‌رزترین ڕێژه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌دا تۆماری ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ردا لیبرۆن جه‌یمسی ڕکابه‌ری به‌هۆی پێکانه‌وه‌ چوار خوله‌ک به‌ر له‌فیکه‌ی کۆتایی ماڵئاوایی له‌ هانده‌رانی یانه‌که‌ی کرد، دواتریش ڕایگه‌یاند که‌ ماوه‌ی چوار ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ به‌ ده‌ستێکی شکاوه‌وه‌ یاریی ده‌کات.

ئه‌نجامه‌کانی یاریی کۆتایی (چوار ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌):

گۆڵدن سته‌یت ١٢٤ – ١١٤ کلیڤلاند

گۆڵدن سته‌یت ١٢٢ – ١٠٣ کلیڤلاند

کلیڤلاند ١٠٢ – ١١٠ گۆڵدن سته‌یت

کلیڤلاند ٨٥ – ١٠٨ گۆڵدن سته‌یت

دورانت باشترین یاریزانی خوله‌که‌

کیڤن دورانتی ئه‌فسانه‌ی تیمی گۆڵدن سته‌یت واریه‌رز و خولی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا وه‌ک باشترین یاریزانی وه‌رز ده‌ستنیشان کرا، به‌وپێیه‌ی به‌درێژایی وه‌رز ئاستێکی خه‌یاڵی پێشکه‌ش کردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌کۆتا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا توانی ٤٣ خاڵ تۆمار بکات و ئه‌وه‌ش به‌رزترین تۆماره‌ له‌ته‌مه‌نی وه‌رزشییدا.

ریکلام

وەرزشەکانی تر

(وێنه‌) پاڵه‌وانی جیهان به‌ حه‌وت جه‌وله‌ و ڕاست و چه‌پێک کۆتایی به‌ ورچه‌که‌ی ڕوسیا هێنا !

خه‌ڵک سپۆرت

ئانتۆنی جۆشوای بۆکسێنه‌ری به‌ریتانی پاڵه‌وانی جیهان بۆ کێشی سه‌رو قورس، به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌لیکسانده‌ر پۆڤتکینی ڕوسی توانی پاریزگاری له‌ پشتوێنه‌کانی بکات.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ یاریگای “ویمبڵی” ئانتۆنی جۆشوا له‌ دابه‌زینێکی ئاگریندا ڕووبه‌ڕوی پۆڤتکینی ڕوسی بۆوه‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌ ورچه‌ سپییه‌که‌ی روسیا هێرشی توندی کرده‌ سه‌ر پاڵه‌وان و خوێنی لوتی پژاند، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی کات “ئه‌ی جه‌ی” توانی کۆنترۆڵی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ بکات.

له‌ جه‌وله‌ی حه‌وتدا، جۆشوا لێدانێکی ڕاست و به‌دوایدا چه‌پی ئاڕاسته‌ی ڕکابه‌ره‌که‌ی کرد و کوتای به‌زه‌ویدا، به‌ڵام ڕکابه‌ر هه‌ستایه‌وه‌ سه‌رپێیه‌کانی و دووپاتیکرده‌وه‌، که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گه‌ڵ لێدانی زه‌نگی ده‌ستپێکردنه‌وه‌دا جۆشوا هیچ مه‌ودایه‌کی پێنه‌دا و ده‌یان لێدانی ئاڕاسته‌کرد، لێره‌دا به‌ئاشکرا ده‌رکه‌وت پۆڤتکین هۆشی به‌خۆی نییه‌ و هه‌سته‌کانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ ناوبژیوان یارییه‌که‌ی ڕاگرت و سه‌رکه‌وتنی پاڵه‌وانی جیهانی ڕاگه‌یاند.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(به‌وێنه‌) ئه‌لڤارێز سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر گۆلۆڤکین به‌ده‌ست هێنا و پشتوێنه‌کانی پاڵه‌وانی جیهانی چنییه‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

کانێلۆ ئه‌لڤارێزی بۆکسێنه‌ری مه‌کسیکی توانی کۆنترۆڵی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانی له‌گه‌ڵ جینادی گۆلۆڤکینی کازاخستانی بکات و پشتوێنی پاڵه‌وانی جیهان به‌ده‌ست بهێنێت.

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان دوو بۆکسێنه‌ره‌ جیهانیه‌که‌ بۆ کێشی مامناوه‌ند له‌سه‌ر پشتوێنی پاڵه‌وانی جیهان بوو، له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ردوو ناوبراو چه‌ندین لێدانیان ئاڕاسته‌ی یه‌کتری کرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی کات و به‌تایبه‌ت له‌ جه‌وله‌ی چواره‌مه‌وه‌ ئه‌لڤارێز توانی ڕکابه‌ره‌ کازاخستانیه‌که‌ی بکوتێت به‌زه‌ویدا و له‌سه‌ر ئاستی خاڵ و لێدانی هونه‌ری پێشی بکه‌وێت.

له‌کۆتا جه‌وله‌کاندا گۆلۆڤکین هه‌وڵیدا بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام وا دیاربوو ئه‌لڤارێزی مه‌کسیکی ئاماده‌باشی زیاتری کردووه‌ و دووباره‌ کۆنترۆڵی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ی کرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌کۆتا ساته‌کاندا توانی چه‌ندین لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ ئاڕاسته‌ بکات.

یارییه‌که‌ به‌ لێدانی کوشنده‌ (که‌ی ئۆ) کۆتایی نه‌هات، به‌ڵکو ناوبژیوانان ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌یان به‌ئه‌نجامی (١١٤ – ١١٤)، (١١٥ – ١١٣)، (١١٥ – ١١٣) له‌به‌رژه‌وه‌ندی بۆکسێنه‌ره‌ مه‌کسیکیه‌که‌ یه‌کلایی کرده‌وه‌، به‌وشێوه‌یه‌ش هه‌رسێ نازناوی ئه‌نجومه‌نی جیهانی و ڕابیته‌ و ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆکسێنی وه‌ک پاڵه‌وانی جیهان به‌ده‌ستهێنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ) شاون ڕۆدین پاڵه‌وانی حه‌وت ساڵی جیهانی تێپه‌ڕاند و نازناوی “مسته‌ر ئۆڵیمپیا”ی به‌ده‌ست هێنا

خه‌ڵک سپۆرت

پاڵه‌وانێتی “مسته‌ر ئۆڵیمپیا” ساڵانه‌ له‌ ئه‌مریکا – لاس ڤیگاس بۆ باشترین و جوانترین جه‌سته‌ وه‌رزشییه‌کان (کمال الاجسام) ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا یه‌کێک له‌ “به‌دی بولده‌ر”ه‌کان نازناوی پاڵه‌وانی جیهان به‌ده‌ست ده‌هێنن.

ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ فیڵ هیزی پاڵه‌وانی ئه‌مریکی نازناوی “مسته‌ر ئۆڵۆمپیا ده‌چنێته‌وه‌” به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ جه‌وله‌ی کۆتاییدا شاون ڕۆدۆنی جامایکی توانی بۆ یه‌که‌مجار نازناوه‌که‌ به‌ده‌ست بهینێت و زنجیره‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی فیڵ هیزی ئه‌مریکی ڕابگرێته‌وه‌.

شاون ڕۆدین “به‌دی بوڵده‌ر”ێکی پرۆفیشناڵه‌ و ته‌مه‌نی ٤٣ ساڵه‌، له‌ساڵی ٢٠١٠ نازناوی ناوازه‌ترین جه‌سته‌ی ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌م وه‌رزه‌شدا توانی له‌ڕووه‌ ته‌کنیکی و جه‌سته‌ییه‌کانه‌وه‌ داهێنان بکات و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر پاڵه‌وانی پێشوی جیهاندا به‌ده‌ست بهێنێت.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ماڵپه‌ڕی “فیتنس ڤۆڵت”، ڕۆدینی پاڵه‌وان بڕی ٤٠٠ هه‌زار دۆلار و جامی مسته‌ر ئۆڵیمپیا به‌ده‌ست ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها فیڵ هیزی دووه‌م ته‌نها بڕی ١٥٠ هه‌زار مسۆگه‌ر ده‌کات و خه‌ڵاته‌کانی تریش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

پرۆفایلی شاون ڕۆدین له‌ ویکپیدیا

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین