دانیمارک سوتاندنی (قورئان) قەدەغە دەکات


پەرلەمانی دانیمارک سووتاندنی قورئانی پیرۆز قەدەغە دەکات و سزای سەرپێچیکارانیشی دانا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ی کانوونی یەکەمی 2023، پەرلەمانی دانیمارک بە زۆرینەی دەنگ یاسایەکی پەسند کرد کە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە شوێنە گشتییەکان قەدەغە دەکات.

پەرلەمانی دانیمارک ئەو بڕیارەی لە پاش ئەو خۆپیشاندانە سەرتاسەرییە فراوانە دەرکرد کە لەماوەکانی ڕابردوودا لە دژی سووتاندنی کۆپی کتێبە ئاسمانییەکە لە سوێد و دانیمارک، لەو شوێنانە بەڕێوەچوو کە زۆرینەیان مسوڵمانن،

حکومەتی دانیمارک ئاماژە بەوەشدەکات، هەر کەسێک لەو بابەتەدا یاساشکێکی بکات، بە دوو ساڵ بەندکردن یانیش پێبژاردن سزا دەدرێت.

پێشتر لەلایەن هاووڵاتییەکی عێراقی کە پەنابەرە لە وڵاتی سوید، کۆپییەکی قورئانی پیرۆز سوتینرا، ئەمەش کاردنەوە و نارەزایەتی توندی لە جیهاندا بەخۆیەوە بینی، و نارەزایەتییەکان وایکرد، حکومەتی سوید ناچاربکرێت بە وەرگرتنەوەی مافی مانەوە و پەنابەریتی لە سەلوان و ڕادەستکردنەوەی بە عێراق، بەڵام سوید ئەم داوایەی ڕەتکردەوە، بەڵکو بە بیانوویەکی تر ماوەی مانەوەی مۆمیکای لە سوید دیاریکرد و دوای ئەو کاتە دەبێت وڵاتەکە بەجێبهێڵێت.

لە عێراق ڕۆژێک کرایە پشوو
پێشت لە عێراق ڕۆژێک کرایە پشوو
پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت
دواتر پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت
پەیوەندیدار