داوای ٢٠ ساڵ زیندانیکردنی دەمیرتاش دەکرێت



ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی دادگایی سەڵاحەدین دەمیرتاش داوای ٢٠ ساڵ زیندانیکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری ھەدەپە لە دادگای تاوانە قورسەکانی مێرسین بەڕێوەدەچێت و لە سکاڵاکەدا داوای ٢٠ ساڵ زیندانیکردن بۆ دەمیرتاش کراوە.

لە دانیشتەنەکەی ئەمڕۆدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لەسەر وتارە جەماوەرییەکانی ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی دادگایی دەکرێت، لە سکاڵاکەدا تۆمەتبار کراوە بە “بێڕێزیکردن بە دامودەزگاکانی حکومەت و دەوڵەت”.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دانیشتنەکەدا ڕوونکردنەوە پێشکەش بە دادگا دەکات، چاوەڕێش دەکرێت لە دانیشتنەکەدا دادگای تاوانە قورسەکانی مێرسین بڕیاری خۆی لەسەر سکاڵاکە ڕابگەیەنێت.

باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
پێشت باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
کارەبای سلێمانی دەربارەی کرێی ئەسانسۆر و پەمپی ئاو ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر کارەبای سلێمانی دەربارەی کرێی ئەسانسۆر و پەمپی ئاو ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار