ناوبژیوانی یاریی كۆتایی مۆندیال دیاریی كرا


لیژنەی ناوبژیوانانی سەر بە یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ‌ “فیفا”، تیمی ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی قەتەر 2022 دیاریی دەكات كە وابڕیارە لەنێوان ئەرجەنتین و فەرەنسا لە یەك شەممەی داهاتوو لە یاریگای ستاد لۆسێل بەڕێوەبچێت.

سیمۆن مارچینیاك ناوبژیوانی پۆڵەندی یاریی كۆتایی مۆندیال بەڕێوەدەبات، هەمان ناوبژیوان پێشتر ناوبژیوانی دوو یاریی تری مۆندیال بوو كە بریتی بوون لە یاریی نێوان فەرەنسا و دانیمارك لە قۆناغی گروپەكان، لە یارییەكەشدا فەرەنسا بە ئەنجامی 2-1 لە دانیماركی بردەوە، هەردوو گۆڵەكەش لەلایەن كیلیان مپاپێ‌ تۆماركران.

یاریی دووەمی مارچینیاك، یاریی نێوان ئەرجەنتین و ئوسترالیا بوو لە قۆناغی 16 كە تێیدا ئەرجەنتین یارییەكەی بە ئەنجامی 2-1 بردەوە و دوو گۆڵەكەش لەلایەن مێسی و ئەلفارێزەوە تۆماركران.

 

 

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
پێشت پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
گاردیان: ڕووسیا بەنیازی هێرشێكی بەرفراوانە
دواتر گاردیان: ڕووسیا بەنیازی هێرشێكی بەرفراوانە
پەیوەندیدار