ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

تێست: بزانە چاوت تا چەند بەهێزە و بیکە بە ڕکابەری لەگەڵ هاوڕێکانتدا

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک تێستی گرنگن دەتوانیت ئاستی بینینی چاوت دیاری بکەیت، لە خوارەوەی وێنەکان شیکارەکەی دانراوە و کەمێک ورد بە.

 

پەپولەکانت بینی؟ زۆرێک بە هۆی ڕەنگ کوێرییەوە ناتوانن بیان بینن.

لە ساڵانی 1917 ـاکانەوە ئەم وێنەیە هەیە کە سەر لە خەڵکی دەشێونێت و ژمارە 16 و 7 ـن.

دوو ژمارەی تری تێکەڵ کە بریتین لە سیانزە و هەشت.

ژمارەکانی دوانزە و نۆت دۆزییەوە؟

ئەمەیان ئاسان نییە و کەمێک قورسە.
ئەوانەی ڕةنگ کوێرییان هەیە بە 45 دەیبینن.
ئەگەر هیچت نەبینی ئەوا چاوت یەک کێشەی نییە.

چی دەبینیت لەگەڵ پاشبنەمایەکی شین دا؟
ژمارە شاردراوەکە بریتییە لە 503.

لە نێو ئەم ڕوبەرە شینەدا ژمارە 276 دەبینیت؟

ئەم ڕەنگە سورەش ژمارەیەکی لێ شاردووینەوە بریتییە لە …
641

ئەگەر بتگوازینەوە بنی دەریا وەک ئەم وێنەیە چی نما دەکەیت؟
84 ژمارە ڕاستەکەیە.

زیرەک بە و هەر دوو نوسینەکە ڕێک بخە…
بریتییە لەمەی خوارەوە:
I am colorblind, coffee black and egg white

ریکلام

بەزمەسات

کۆمەڵێک کەس کە چارەسەری شێتانەیان بۆ هەموو شتێک لایە

خێزان

ئەمەی خوارەوە وێنەی کۆمەڵێک کەسە کە چارەسەری شێتانەیان بۆ هەموو شتێک لایە:

کاتێک دەتەوێت خۆتبشۆیت و ماکیاژەکەت تێک نەچێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

٢٠ کاری گەمژانەیە کە هەرچیەکیان پێبڵێت کەمە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کاریی گەمژانەیە کە هەرچیەکیان پێبڵێت کەمە:

 

سڵاو چۆنی!

وادەزانێت مۆبایلی زیرەکە!

 

چۆن بە دایکم بڵێم چەکوش لە دەممدا گیر بووە؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

لە هەر کۆمپانیایەکدا ئەم ٧ کێشەیە هەبوو، قەت بەتەمایی بەرەوپێشچوون مەبە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵی خراپن کە لە هەر کۆمپانیایەکدا هەبوو، پێویستەکات تا زووە بە جێی بهێڵیت گەر دەتەوێت لە کارەکەتدا بەرەو پێش بچیت و پلەت بچێتە سەرەوە، چونکە ئەم جۆرە کۆمپانیایانە جێگایەکی باش نییە بۆ ئەوە:

 

– بیۆکراسی و ڕۆتین

کاتێک دەتەوێت مۆڵەتێک وەربگریت یان داواکاریەکەت هەیە، پێویستە بە چەندین فلتەر و ئاستەنگدا تێبپەڕیت و ڕۆتینێکی زۆری هەیە، ئەم جۆرە کۆمپانیایانە بە کۆمپانیایی (هێواش لە کار) ناسراون و ناتوانیت تێیدا بچیتە پێشەوە.

 

 

– ڕێگەنەدان بە قسەکردن لەسەر مافەکانت

شتێکی زۆر ئاساییە لە کۆمپانیاکەت داوای بەرزکردنەوەی موچە یان پلەکەت بکەیت، گەر کۆمپانیایەک بەناوی عەیبە یان نابێت ئامادەنەبوون لەسەر ئەم مافانەت قسە بکەن ئەوە دڵنیابە کە ناتوانیت گەشەبکەیت لەو شوێنەدا.

 

– بەڵێن بەبێ کردار

ئەو کۆمپانیایانەی بەڵێن دەدەن بە کارمەندەکانیان و هەر قسەیە و نایبەنە سەر شوێنێکی باش نییە بۆ کار، بە گشتی بەڵێنەکان دەبێت دیاریکراوبن و کاتی جێبەجێکردنەکەشی دیاربێت.

 

 

– هاوکاری هاوڕێیانە

شتێکی باشە پەیوەندیەکی هاوڕێیانەت لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت هەبێت، بەڵام بەو مەرجەی ئەو پەیوەندیە لە دژت سوودی لێوەرنەگیرێت، بۆنمونە بەڕێوبەرەکەت داوات لێبکات وەک هاوکاری هاوڕێیانە زیاتر لەسەر کار بمێنیتەوە و کارەکەت تەواو بکەیت.

 

– منەتکردن

گەر ئەو  مۆڵەتەیی بە هۆی نەخۆشی یان  پشوویەکەوە پێت دەدەن وەک مافێکی خۆت نەبیندراو و وەک منەت پێت فرۆشرایەوە، بزانە کە لە شوێنێکی باشی کارکردندا نیت.

 

 

– ئێمە لە دۆخێکی خراپداین

ئەمە قسەیەکە کە هەندێک لە کۆمپانیاکان بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەی دەمی کارمەندەکانیان دابخەن، لەم جۆرە کۆمپانیایانە کە هەمیشە وادەردەکەوێت لە قەیران و مەترسیدایە بواری بەرەوپێشچوون زۆر کەم و ئەستەمە و پێویستە بە دوایی شوێنێکی جێگیرتردا بگەڕێیت.

 

 

– گۆڕانی کارەکان

خراپترین شوێنی کار ئەوەیە کە کار و پلانی تۆ لەکاردا دیار نەبێت و هەرڕۆژە و دوای شتێکی نوێت لێبکەن، چونکە لەو کاتەدا نازانیت کارەکەی تۆ چییە و نازانیت چۆن بچیتە پێشەوە لە بوارەکەی خۆتدا.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین