ئاگربەست بۆ ڕۆژێکی تر درێژکرایەوە



ئیسرائیل و حەماس ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆتا ساتی کۆتاییهاتن بە ئاگربەست، گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەیان بۆ ڕۆژی حەوتەم، هاوکات نێوەندگرانیش بەردەوام بوون لە گفتوگۆکان بۆ درێژکردنەوەی زیاتری ئاگربەستەکە بۆ ئازادکردنی بارمتەی زیاتر و ڕێگەدان بە گەیاندنی هاوکاری زیاتر بۆ ناو غەززە.

سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دەڵێت ” بەهۆی هەوڵەکانی نێوەندگیران بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی ئازادکردنی بارمتەکان و بەگوێرەی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە، ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت.”

ئەم ڕاگەیاندنە نزیکەی 15 خولەک پێش کۆتایی هاتنی ئاگربەستەکە هات.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە سێهەم سەردانیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای دەستپێکردنی شەڕەکە، لە ئیسرائیل وتی ” بەدەستهێنانی ئەنجام لە ئاگربەستەکە گرنگە و هیوادارین بەردەوام بێت.”

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

چەند رێنماییەک بۆ ئەو ژنانەی منداڵیان لەبارچووە
پێشت چەند رێنماییەک بۆ ئەو ژنانەی منداڵیان لەبارچووە
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا کۆبووەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا کۆبووەوە
ەیوەندیدار