وادەی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ شوقەکانی حکومەت درێژکرایەوە



وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون تا کۆتایی ئەمساڵ درێژ کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند، وەک دەرفەتێک و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ هاووڵاتییان، لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە.

پێشتر رۆژی 30/11/2023 وەک دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دیاری کرابوو، بەڵام ئەمڕۆ وادەکەی تا کۆتایی ئەمساڵ درێژکرایەوە.

رۆژی 8/8/2023، لە دوای تەواوکردنی ڕێکار و ئامادەکارییەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ڕاگەیاند، لەوکاتەوە زیاتر لە 22 هەزار خێزان لەسەرجەم ناوچەکان فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.

یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزارن و لە چوارچێوەی یاسای نیشتەجێبووندا دروستکراون، کە بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.

 

محەمەد حاجی مەحمود: پێم وانییە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت
پێشت محەمەد حاجی مەحمود: پێم وانییە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت
تەرمی ١٦٠ کەسی دیکە لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکانی غەززەدا دەرهێندرا
دواتر تەرمی ١٦٠ کەسی دیکە لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکانی غەززەدا دەرهێندرا
ەیوەندیدار