هالاند ڕیکۆردێکی نوێی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمارکرد



لە قۆناغی پێنجەمی گروپی “جی” کۆمەڵەی حەوت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاری نێوان یانەکەی و یانەی لیپزیگ ئەڵمانی گۆلێکی تۆمارکرد.

لە خولەکی ۵۳دا فیل فۆدنی یاریزانی یانەی منچستەر سیتی تۆپێکی گەیاندە هالاند و دواتر یاریزانەکە ڕووبەڕووی گۆڵپارێزەکە بووەوە بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکات.

بەگوێرەی تۆڕی ئاماری سکواوکا، هالاند بوو بە خێراترین یاریزانی (۳۵ یاری) و گەنجترین یاریزان کە تەمەنی (۲۳ ساڵ و ۱۳۰ ڕۆژە) و توانیویەتی ٤٠ گۆڵ لەمێژووی خولی چامپیۆنزلیگدا تۆمار بکات.

هالاند بەخێراترین یاریزانی مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دادنرێت کە توانی لەماوەی ١٤ یاریدا ٢٠ گۆڵ تۆمار بکات و لە ٣٥ یاریدا ژمارەی گۆڵەکانی بگەیەنێتە ٣٥ گۆڵ.

دوای ١٧ ساڵ هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت
پێشت دوای ١٧ ساڵ هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت
نرخی ئارد لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەتەوە
دواتر نرخی ئارد لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەتەوە
ەیوەندیدار