بەڵێندەران داوادەکەن حکومەت قەرزەکانیان بداتەوە



ئەمڕۆ دووشەممە، بەڵێندەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی داوانیکرد لە حکومەتی هەرێم کە بودجەی پترۆ دۆلاریان بۆ خەرجبکات و قەرزەکانیان بداتەوە، ئاماژەیان بەوەکرد، ” بەڵێندەران مایەپوچ بوون، بەڵام حکومەت وەڵاممان ناداتەوە”.

ئالان كوێخا كەریم سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ماوەی ١٠ ساڵە حکومەت قەرزارمانە و بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی پترۆدۆلار لە سنووری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كارەكانمان ڕاوەستاوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە سلفەکانمان لە بودجەی پترۆ دۆلار وەستاوە و زیاتر لە ٧٠ ملیۆن دۆلارمان لای حکومەتە و ناویان ناوە شیرینی گرێبەستە نەوتییەکان، ئەمەش ئاستەنگی بۆ بەڵێندەران دروستکردووە و لە ڕەوشێکی خراپدان، هیچ لایەنێکی بەرپرس وەڵاممان ناداتەوە.

باسی لەوەشکرد، لیژینەیەکمان پێکهێناوە بۆئەوەی لەگەڵ لایەنەکان کۆببینەوە، هاوکات داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان بێتە سەر خەت و وەڵممان بداتەوە، ئەگەر ناچاربین سەردانی بەغدا دەکەین، چونکە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار پڕۆژە لە سنووری سلێمانی وەستاوە و بەڵێندەران مایەپوچ بوون.

 

 

لە هەولێر تاوانی کرد و لە سەیدسادق دەستگیرکرا
پێشت لە هەولێر تاوانی کرد و لە سەیدسادق دەستگیرکرا
بڕیاری کۆتایی لەسەر گەڕانەوەی زیدان بۆ ڕیاڵ مەدرید درا
دواتر بڕیاری کۆتایی لەسەر گەڕانەوەی زیدان بۆ ڕیاڵ مەدرید درا
ەیوەندیدار