ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

لە نێو فڕۆکە جەستەت توشی ئەم ٧ ڕوداوە سەیرە دەبێت، بۆیە ئاگادار بە

خێزان

هاوینان وەرزی سەفەر کردن و سەرکێشی نوێیە ، ئەوەندە دەزانیت خۆت لە فرۆکەدا دەبینیتەوە ، بەڵام چەند گۆڕانکاریەک لە بەرزاییە زۆرەکاندا بەسەر جەستەدا دێت کە پێویستە پێش سەفەرکردنت بیان زانیت .

 

– بەهۆی نەجوڵان و دانیشتنی زۆر و پەستانی هەوا قاچەکان توشی هەڵ ئاوسان دەبێت و ماوەیەکی پێدەچێت تا دەگەڕێتەوە باری ئاسای.

– هەستی تامکردن و حەزکردنت بە خواردن لە تەیارەدا دەگۆڕێت ، ئەگەر لەسەر زەوی حەز بە شیرینی بکەیت ، لەوانەیە لە تەیارەدا حەز بە تاڵی بکەیت.

– بەهۆی وشک بونەوەی جەستە لە شلەمەنیەکانی جەستە و کەمبونەوەی لیکی ناو دەم، بۆنێکی ناخۆش لە دەمدا دروست دەبێت کە لەسەر زەوی بەو جۆرە نیە.

– هەروەها بەهۆی گۆڕانی کەشو هەوا لە تەیارەدا ، دوچاری کێشەکانی پێست دەبیت وەک زیبکە و ئارەق کردنی زۆر .

– بەهۆی گۆڕانی پەستانی هەوا یاخود سترێس و قەلەقی ،دوچاری سەر ئێشە و هێلنجدان و زۆرکات ڕشانەوە دەبیت .

– دوجاری ئازاری گوێ و کپی و کەمی لە بیستندا دەبیت بەهۆی پەستانی بەهێزی هەوا و کۆبونەوە و کەڵەکەبونی هەوا لە گوێدا .

– دوچاری دان ئێشەیەکی لە پڕ دەبیت بەهۆی پەستانی هەوا، کە پاڵ بە دانەکان دەنێت لە ناوەوە بۆ دەرەوە .

ریکلام

تەندروستی

١٧ بیرۆکە بۆ گرنگیدان بە ددانەکانت کە پێویستە بیانزانیت

١٧ بیرۆکە بۆ گرنگیدان بە ددانەکانت کە پێویستە بیانزانیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ژنانی ژاپۆنی بەردەوام ئەم ٥ کارە دەکەن بۆیە وا منداڵ دەردەکەون

خێزان

ژنی ژاپۆنی هەرچەندە تەمەنی بچێتە سەرەوە بەڵام پیوەی دیار نییە، ئەمەی خوارەوە چەند تایبەتمەندیەکی ئەوانە کە وادەکات منداڵ دەربکەون:

 

– بەلانی کەمەوە هەفتەی جارێک دەچن بۆ ساونا و پسوو بە جەستەیان دەدەن

 

– ڕۆژانە ماوەیەک ڕوخساری خۆیان دەشێلن

– هەفتانە لانیکەم جارێک بۆ ٢ جار هیچ ماکیاژ ناکەن و پشوو بە ڕوخساریان دەدەن

– لە زستان و هاوین چەتریان پێیە و خۆیان لە تیشکی خۆر دەپارێزن

– خواردنی تەندرووست دەخۆن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ هۆکاری جیاواز کە گەر بەردەوام بێت دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  هۆکاری جیاوازە کە گەر وریانەبیت و بەردەوام بێت دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ و پێویستە زوو ڕێگەی پێبگریت:

 

– خەفەت و قەلەقی و ڕاڕایی

– ژیانکرد لە کەش و هەوای خراپ و تۆزاویی

– بەپیی توێژینەوەیەک جیابونەوە ئەگەری سەکتەی دڵ بەڕێژەی ١٨٪ بەرز دەکاتەوە

– دووگیان و ١٢ هەفتە پاش منداڵبوون ئەگەری سەکتە زیاد دەبێت، بۆیە پێویستە ئاگاداری تەندرووستی خۆتبیت

– توڕەیی هۆکارێکی کاریگەرە و تا ٢ کاتژمێر پاش توڕەیەکە ئەگەری سەکتە ٨ جار زیاترە لە کاتی ئاسایی

– سەرمای زۆریش ٧٪ ئەگەری سەکتە زیاد دەکات

– خەوزڕان و نەخەوتن لە شەواندا و بەبونی خەوی تەندرووست ئەگەری سەکتە بۆ ٤٥٪ بەرز دەکاتەوە.

– ئەوانی جگەرە دەکیشن ٣ هێندە زیاتر ئەگەری سەکتەی دڵیان لەسەرە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین