ئەنقەرە: پیاوێکی تەمەن ٧٢ ساڵ پێنج ئەندامی خێزانێکی کوشت


لە ئەنقەرە پێاوێکی تەمەن ٧٢ ساڵ، کە پێشتر چەند جارێک ناڕەزایی بەرامبەر دراوسێکەی سەروو نهۆمەکەی خۆی دەربڕیووە و وتوویەتی دەنگەدەنگ زۆر دەکەن، دەستی داوەتە تفەنگ و پێنج کەسی ئەو خێزانەی کوشتووە، کە دووانیان منداڵن.

پیاوە بەتەمەنەکە پێشتر چەندجارێک دەمەقاڵێی لەگەڵ دراوسێکەی نهۆمی سەرەوەی ماڵەکەی کردووە و گلەیی و گازندەی ئەوەی کردووە کە ئەو ماڵە دەنگەدەنگ زۆر دەکەن و بێزاری دەکەن، ڕووداوەکە درەنگی شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی سینجانی سەر بە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڕوویدا.

ئەوەخراوەتەڕوو پیاوە بەتەمەنەکە بە تەنیا دەژی، شەوی ڕابردوو بە هەمان ناڕەزاییەوە دەچێتە سەرەوە و جارێکی دیکە دەمەقاڵێ دروستدەبێت. دەمەقاڵێی نێوان ئەو دوو دراوسێیە زیاتر دەبێت و پیاوە بەتەمەنەکەش تفەنگەکەی هەڵدەگرێت و دەستڕێژ لە دراوسێکەیان دەکات و پێنج کەسیان دەکوژێت کە دووانیان منداڵن.

بەگوێرەی زانیاریی تیمەکانی پۆلیس، کوژراوەکانی خێزانەکە بریتین لە  داپیرەیەکی تەمەن ٧١ ساڵ، باوکێکی تەمەن ٤١ ساڵ، دایکێکی تەمەن ٤٠ ساڵ و دوو منداڵی ١١ و ١٣ ساڵان.

دوای ڕوودانی ڕووداوەکە پیاوە بەساڵداچووەکە لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراو و دەست بەسەر چەکەکەیدا گیرا.

بەگوێرەی راپۆرتێکی دەزگای ئوموت، ساڵی رابردوو، لە سێ هەزار و ٩٨٤ حاڵەتی  شەڕکردن لە باکووری کوردستان و تورکیادا چەک بەکارهێندراوە. لە ئەنجامدا دوو هەزار و ٢٧٨ کەس کوژراون و چوار هەزار و ٢٣١ کەسی دیکەش بریندار بوون. زۆربەی تاوانباران بۆچوونیان وایە، لەڕێی چەکەوە پارێزگاری لەخۆیان دەکەن. بە گشتی لە ٨٥٪ی شەڕەکاندا چەک بەکارهاتووە.

سكاڵایەكی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تاوتوێ دەکرێت
پێشت سكاڵایەكی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تاوتوێ دەکرێت
خوێندکارانی پۆلی ١٢ کۆتاییان بە خۆپیشاندان هێنا
دواتر خوێندکارانی پۆلی ١٢ کۆتاییان بە خۆپیشاندان هێنا
پەیوەندیدار