ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

١٠ نیشانە کە دەیسەلمێنێت شەکر لە جەستەدا زۆر زۆرە

خێزان

کلتوری خواردنی ئێمە وایە کە شەکر زۆردەخۆین، ئەوەش چەندان مەترسی جۆراوجۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک نیشانەیە کە دەری دەخات شەکر لە جەستەدا زۆرە:

 

–  هەرچەندە هێندەنابێت نانت خواردووە، بەڵام جەستەت هەست بە تێری ناکات و لاوازیت.

–  تێرخەونابیت و بەردەوام جەستەت ماندوو دیارە هەرچەندە زۆریش خەوتبیت.

–  ڕێژی میزکردنت زۆر زۆرە بەهۆی ئەوەی کە گورچیلە ناتوانێت بە باشی شلەمەنیەکان وەربگرێت و دەری دەداتە دەرەوە.

– دەمت وشکە و هەرچەندە ئاودەخۆیتەوە هەست بە تونیەتی دەکەیت.

– کاتێک ڕێژەی شەکرە بەرز دەبێتەوە، کێشی جەستە ناڕێکدەبێت و نائاسایی دادەبەزێت.

– ڕێژەی بەکتریا و ژەهرەکان زیاددەبێت و زیاتر توشی نەخۆشییە هەناویەکان دەبیت و  پێستت بەردەوام وشکە

– ئاستی لەبەرکردنت زۆر خراپدەبیت و شتەکانت بیردەچێتەوە.

-توانای سەرجێیی و ڕەقبونی چوک ناهێڵێت.

– کاتێک برینێک لە جەستەدا دروستدەبێت زۆر بە هێواشی چاکدەبێتەوە.

-توانای چاوەکانت لاوازدەبێت و بە تەڵخی دەبینیت

ریکلام

تەندروستی

٢٥ بیرۆکەی جوان بۆ گرنگیدان بە جەستەت

٢٥ بیرۆکەی جوان بۆ گرنگیدان بە جەستەت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پێنج ڕێگا بۆ ئەوەی گەدەت والێبکەیت زۆر باش کاربکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە پێنج ڕێگایە بۆ ئەوەی گەدەت والێبکەیت زۆر باش کاربکات:

– ڕۆژانە لانیکەم ٨ پەرداخ ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت بە تەڕی بمێنێتەوە

– ماست بخۆ چونکە یەکێکە لەو خواردنانەی گەدە چالاک دەکات

 

 

– کونجی خواردنێکی ڕیشاڵییە و بۆ گەدە زۆر بەسوودە

 

 

– هاوکات مۆز یەکێکی دیکەیە لە خواردنە بەسوودەکان بۆ گەدە

– ڕۆژانە بەلانیکەم ١٠ بۆ ١٥ خولەک وەرزش بکە و جەستەت چالاک بکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند چارەسەرێکی سرووشتی بۆ هەوکردنی پێست لە ناوچە هەستیارەکان

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سرووشتیە بۆ هەوکردنی پێست لە ناوچە هەستیارەکان و پێست کە خانمان زۆر پێویستیان پێدەبیت:

 

-زەردەچەوە لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە و لێی بدە، زۆر بەسوودە و چارەسەری دەکات

 

– ڕۆژانە ٣ جار ڕۆنی گوێزی هیندی بدە لەو ناوچەیەی توشی هەوکردنی پێست بووە

– پارچەیەک سیر بهاڕە و لەگەڵ زەیتی زەیتوون تێکەڵی بکە، دواتر بیدە لەو ناوچەیە

 

کاتێک لە هەر ناوچەیەکی جەستەت پێستت توشی هەوکردن دەبێت ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بکە

– هەوڵبدە ناوچەکە بە وشکی بمێنێتەوە و هەوا لێی بدات

-ڕۆژانە گۆرەویی و جلەکانی ژێرەوەت بگۆڕە

– جل و خاولی و کەرەستەی خۆت مەدە بە کەسانی دیکە

-پاش ڕاهێنان و عەرەقکردنەوە خۆت بشۆ

-زوو زوو دەستەکانت بشۆرە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین