حکومەتی هەرێم بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا



پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕیگەیاند، بەهۆی پێشبینی ئەو شەپۆلی بارانە بەخوڕەی کە دەگاتە هەرێم حکومەتی هەرێم بڕیاریدا سبەینێ بکرێتە پشووی فەرمی.

پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان،بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان،بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی.

ڕوونیشیکردەوە، داواکارین لە هاونیشتیمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێکارو ڕێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە ڕوبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە، لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن ،هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.

دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی یەك لەناو سلێمانی دەستپێدەكاتەوە
پێشت دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی یەك لەناو سلێمانی دەستپێدەكاتەوە
سبەینێ لە سلێمانی كرا بە پشووی فەرمی
دواتر سبەینێ لە سلێمانی كرا بە پشووی فەرمی
ەیوەندیدار