ئەمڕۆ مامۆستا و فەرمانبەران خۆپیشاندان دەکەن



بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە 13 شار و شارۆچکەی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەگەڵ کۆیەی سەر بە هەولێر خۆپیشاندان بکرێت.

خۆپیشاندانەکان لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ئەنجام دەدرێت.

بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە بڵاوکراوەتەوە، خۆپیشاندانەکە لە بەردەم پەروەردەکانی ئەم شوێنانە ئەنجام دەدرێت:

سلێمانی، هەڵەبجە، کەلار، ڕانەی، کۆیە، چەمچەماڵ، قەڵادزێ، کفری، سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن، دەربەندیخان و دوکان.

کاڵای چینی بازاڕەکانی عێراق قۆرخ دەکات
پێشت کاڵای چینی بازاڕەکانی عێراق قۆرخ دەکات
دەست بەسەر ٢٣٦ ماستەر و ڤیزە کارددا گیرا
دواتر دەست بەسەر ٢٣٦ ماستەر و ڤیزە کارددا گیرا
ەیوەندیدار