پەڕلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ڕێکدەخات



سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر داوای ٥٠ پەرلەمانتار بڕیاردرا سبەی شەممە کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی حیراق بەڕیوە بچێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کە دەست ڕاگەیاندنەکان کەوتووە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە،

بەپێی ماددەی ۵۸ی دەستوور، یەکەم: سەرۆکی کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، یان پەنجا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانن داوا لە پەرلەمان بکەن بۆ دانیشتنی نائاسایی و کۆبوونەوەکە سنووردار دەبێت بۆ ئەو بابەتانەی کە پێویستن پەرلەمانتاران لەپێناویدا بانگهێشتکراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ” سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە داوایەکی بەدەست گەیشتووە کە واژۆی ٥٠ پەرلەمانتاری لەسەرە بۆئەوەی سبەینێ پەرلەمان کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی گرێبدات ئەوەش لەپێناو تەواوکردنی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردنی ئەنجومەنەکە.”

کەشناسێک: لەم هەفتەیەدا بەفر دەبارێت
پێشت کەشناسێک: لەم هەفتەیەدا بەفر دەبارێت
ئه‌مریكا: گرنگە لە عێراق دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ هەبێت
دواتر ئه‌مریكا: گرنگە لە عێراق دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ هەبێت
ەیوەندیدار