بەرنامەی خۆراکی جیهانی: “کەرتی غەززە ڕووبەڕووی برسێتییەکی زۆر بووەتەوە”



بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (WFP)، بڵاویکردەوە لە کەرتی غەززە کورتهێنانێکی گەورەی خۆراکی هەیە و خەڵکەکەی ڕووبەڕووی برسێتییەکی بەرفراوان بوونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بەرنامەی خۆراکی جیهانییەوە بڵاوکراوەتەوە، کە ناوەندەکەی لە ڕۆمایە، هاتووە: “لە دەستپێکی شەڕ و پێکدادانەکانەوە تا ئێستا، تەنیا سەدا ١٠ی خۆراکی پێویست دەچێتە غەززەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو؛”کەرتی غەززە، کورتهێنانی گەورەی خۆراکی هەیە و ڕووبەڕووی برسێتییەکی بەرفراوان بووەتەوەو نزیکەی تەواوی خەڵکەکەی بێچارەن و پێویستیان بە هاوکاری خۆراکیيە”.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی، سیندی مەککەین، کە لێدوانەکەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا خراوەتەڕوو دەڵێت: “دابینکردنی خۆراک و ئاو لە غەززە نزیکە لە نەبوو و تەنیا بەشێکی کەم لە پێداوسیتییەکان لە سنوورەوە دێن، لەگەڵ نزیکبوونەوەی خێرای زستان، قەرەباڵغی زۆری پانەگە ناپارێزراوەکان و نەبوونی ئاوی پاک، هاووڵاتیانی مەدەنی ڕووبەڕووی برسێتی زۆر بوونەتەوە کە مەترسیی لەسەر ژیانیان دروست دەکات”.

تەرمی پێشمەرگەیەک لەم پارێزگایەی هەرێم دۆزرایەوە
پێشت تەرمی پێشمەرگەیەک لەم پارێزگایەی هەرێم دۆزرایەوە
نەتەنیاهۆ :هیچ بەندکراوێکمان لە نەخۆشخانەی شیفا نەدۆزییەوە”
دواتر نەتەنیاهۆ :هیچ بەندکراوێکمان لە نەخۆشخانەی شیفا نەدۆزییەوە”
ەیوەندیدار