سوپای عیراق: زیاتر لە 200 چەكداری داعش كوژراون



فەرماندەیی سوپای عیراق، كوژرانی زیاتر لە 200 چەكداری ڕێكخراوی داعش بە هێرشی ئاسمانی فڕۆكەكانی سوپا لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، زۆربەی كوژراوەكان لە ڕیزی پێشەوەی ڕێكخراوەكەن.


لەم ماوەیەی دواییدا هێزەكانی عیراق جەختییان لەسەر كار و هەوڵی هەواڵگری كردەوە بۆ دەستەبەركردنی زانیاریی لەسەر جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە پارێزگاكانی وڵات و پشتییان بە فڕۆكە جەنگییان بەست بۆ هێرشە خێراكان، وێڕای ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی كێوماڵكردن، بەپێی ئەو زانیارییانەی فەراهەم دەكرێن.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەڵێت”هێزە چەكدارەكانی عیراق، ستراتیژيان هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان، بە تایبەت لەدوای تێپەڕینی 5 ساڵ بەسەر سەركەوتن بەسەر داعش، ستراتیژەكەش بەپێی گۆڕانكاریی ڕووبەڕووبوونەوەكانی تیرۆر، نوێدەكرێتەوە”.

خەفاجی پێیوایە”چەكدارانی داعش بە شێوەی مەفرەزەی بچوك لە ناوچە شاخاویی و دوورەدەستەكاندان و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان ناوەبنەوە، بەڵكو هەوڵی هەڵاتن دەدەن”، ئاماژەی بەو پەرەسەندنە هەواڵگرییە گەورانەش كردووە كە لە هێز چەكدارەكانی عیراقدا ڕوویداوە “بەجۆرێك هێزە ئەمنییەكان دەگەنە سەر تیرۆریستان، لە قۆناغی پیلاندانانیان بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامارەكان، لەو ڕێگەیەوە كارە تیرۆریستییەكان بەر لە ئەنجامدانیان پوچەڵدەكرێنەوە”.

مۆدریچ: خراپترین ناوبژیوانم بینی
پێشت مۆدریچ: خراپترین ناوبژیوانم بینی
بڕیارێكی نوێ‌ بۆ دەرماڵەی مامۆستایان دەركرا
دواتر بڕیارێكی نوێ‌ بۆ دەرماڵەی مامۆستایان دەركرا
ەیوەندیدار