ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جیاوازی نێوان ھەوای ئاسایی و گازی نیترۆجێن چییە بۆ تایەی ئۆتۆمبێل؟

خەڵک-

لە ئێستادا زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی تایە، رێنمایی ئەوە بە بەکارھێنەران دەدەن لە جیاتی ھەوای ئاسایی گازی نیترۆجێن بۆ تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاربھێنن، بزانین نیترۆجێن سوودی چییە.

پێشەکی دەبێت ئەوە بزانین، گازی نیترۆجێن 78.1٪ی ئەو ھەوایە پێکدەھێنێت کە ھەڵیدەمژین و لە شتی تریشدا بەکاری دەھێنین، ئۆکسجین 20.9٪ و 1٪ ـەکەکەی دیکەش گازی جۆراوجۆرن.

گازی نیترۆجێنیش لە ھەوای ئاسایی دەردەھێنرێت، یان بڵێین ھەوای ئاساییە و ئۆکسجین و ھەڵمی ئاو و تەپوتۆزی ھەوای لێ جیاکراوەتەوە و پاڵفتە کراوە، بەڵام بەھۆی سەختیی کردەی جیاکردنەوەی ئۆکسجین لە ھەوای ئاسایی، ئەوا ھەوای ئاسایی تەنھا لە ھەڵمی ئاو و تەپوتۆز پاکدەکرێتەوە و وەک گازی نیترۆجێن دەناسێنرێت تا لە تایەی ئۆتۆمبێلدا بەکار بھێنرێت.

سوودەکانی ئەم ھەوا پاڵفتەیە چییە:

– لە کاتێکدا ھەوای ئاسایی بڕێکی دیاریکراو ھەڵمی ئاوی تێدایە، ئەم ھەڵمە لە کاتی نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا دەگۆڕێت بۆ ئاو و بەوەش قەبارەی ھەوای ناو تایەکە کەدەبێتەوە و وا دەزانین ھەواکەی دابەزیوە. لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا ھەڵمەکە ھاوکاری کشانی زیاتری ھەوای ناو تایەکە دەکات و مەترسی تەقینی لێدەکرێت. بەڵام ئەگەر ئەو ھەوا پاڵفتەیە بێت ئەو کێشانە دروستناکات.

– ھەروەھا ھەڵمی ئاو ھاوکاری ژەنگ گرتنی ویلەکان (ئەگەر ئاسن بن) و توانەوەی کاربۆنی تایەکانە، کە زۆرجار وەک بۆدرەیەکی رەش بە سەر تایەکە یان ناو تایەکەوە دەبینرێت، ئەوەش لە تەمەنی تایەکە کەمدەکاتەوە. بەڵام ئەو ھەوا پاڵفتەیە کە لێرە بە نایترۆجین دەناسرێت، ھەڵمی ئاوی تێدا نییە و ئەم کێشانە دروستناکات.

– گەرمای جۆرێتی تایبەتی ئەو گازە پاڵفتەیە بەرزترە لە گەرمای جۆرێتی ھەوای ئاسایی، بۆیە بۆ وڵاتی خۆمان و بە تایبەتتر بۆ ھاوینان باشترە و کەمتر ڕێگە بە گەرمبوونی تایەکان دەدات.

– کێشی ئەو گازە پاڵفتەیە لە کێشی ھەوای ئاسایی سووکترە، بەوەش تایەکان سووکتر دەبن و فشاریش لەسەر بزوێنەر کەمترە و سەرفکردنی بەنزینیش کەمتر دەبێتەوە، بە تایبەتی لە رێگا درێژەکاندا.

– گەردەکانی ئەو گازە پاڵفتەیە توانای یاریکردنیان ھەیە بە ناو یەکدا، بۆیە لە کاتی فشاری زۆر لەسەر تایەکان یان رۆشتن بەسەر تاسە و شێواوییەکانی رێگادا ھێزی پێچەوانە دەمژێت و کەمتر دەیدات بە سیستمی ڕاگیرکردن، ئەمە ھەم تایەکە ناشێوێت و ھەم ئۆتۆمبێلەکەش نەرمتر دەکات.

ھەرچەند ھەندێک نرخەکەی زیاترە لە ھەوای ئاسایی، بەڵام بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و پاراستنی درێژخایەنی تایەکان، ئەو گازە پاڵفتەیە لە ھەوای ئاسایی باشترە و تاقیبکەنەوە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبووک تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات بەمەش ئاستی سکیوریتی تۆڕەکە باشتر دەبێت

خەڵک
بەرپسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی نوێ و بەسوود بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن. ماڵپەڕی (زە ڤێرج)ی تەکنۆلۆژیی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، لە داھاتوویەکی نزیکدا تایبەتمەندییەک بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن، کە بەشێوەیەکی خۆکاری (ئۆتۆماتیکی)، ئەو نامانەی کە بۆ ھاککردن و ناردنی ڤایرۆس بەکار دێن، لە نامە ئاساییەکان جیایان دەکاتەوە و دەیانسڕێتەوە.

تا ئێستا ئەو تایبەتمەندییە لەسەر ماسنجەری فەیسبووک کارا نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەگەری ھەیە لەگەڵ ھاتنی ڤێرژنی نوێی پڕۆگرامەکە، ئەو تایبەتمەندییەش زیاد بکرێت. پێشتر ھاکەران لە ڕێگەی ماسنجەری فەیسبووکەوە، نامەی ساختەیان بۆ بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە دەنارد، کە نامەکان یان بۆ ھاککردن، یان بۆ ناردنی ڤایرۆس بوون. پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
سەرچاوە:کاروان ئای تی.

Image result for messenger

Image result for messenger security

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ھەندێک دەستەواژەی کورتکراوە لە جیھانی ئۆتۆمبێلەوە

خەڵک-

زۆرێك لە ئێمە لە كاتی خوێندنەوەی هەواڵی تایبەت بە ئۆتۆمبێل یان زانینی تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلێك، هەندێك دەستەواژە دەبینین كە لێیان تێناگەین.

دیارە هەرە ئۆتۆمبێلیك كۆمەڵێك تایبەتمەندی خۆی هەیە، لە رووی سیستمی كارپێكردن و قەبارەی بزوێنەر و هی تریشەوە، ئەو تایبەتمەندێتیانەش زۆركات بە شێوەی هێما ئاماژەیان پێدەكرێت، لێرەدا چەند هێمایەك لەوانە روون دەكەینەوە:

– (*) ئەم هیمایە، مانی ئەوەیە خێرایی ئەو ئۆتۆمبێلە بە شێوەی ئەلیكترۆنی لەوەندە كیلۆمەتردا داخراوە، بۆ نمونە: 180* كیلۆمەتر/سەعات.

– (2.5SC)  واتە، بزوێنەرێكی قەبارە (2.5) یان هەر ژمارەیەكی تر، بە هەواكێشی ئاسایی.

– (2.5TC) واتە، بزوێنەرێكی قەبارە (2.5) یان هەر ژمارەیەكی تر، بە هەواكێشی توربۆ.

– (2.5D) واتە، بزوێنەرێكی قەبارە (2.5)ـی دیزڵ (گاز).

– (2.5TDI) واتە، بزوێنەرێكی قەبارە (2.5)ـی دیزڵ (گاز)، لەگەڵ توربۆ.

– (l4) واتە، بزوێنەرێكی (4) بستۆن كە بە شێوەی ئاسۆیی بستۆنەكانی دانراوە.

– (l6) واتە، بزوێنەرێكی (6) بستۆن كە بە شێوەی ئاسۆیی بستۆنەكانی دانراوە. (نمونەی بزوێنەرە پێشووەكانی كۆمپانیای تۆیۆتا)

– (V6) واتە، بزوێنەرێكی (6) بستۆن یان هەر ژمارەیەكی تر، كە بستۆنەكانی بە شێوەی پیتی (V) دانراوە، لەم سیستمەدا كە زۆرینەی بزوێنەرە نوێیەكانی لەسەر بنیاد نراوە، هێزێكی زیاترمان بە بڕێكی كەمتر لە سوتەمەنی دەستدەكەوێت.

– (FWD)، كورتكراوەی (Front Wheel Drive)ـە، واتە ئەو ئۆتۆمبێلە هێزی بزوێنەرەكەی دەدات بە تایەكانی پێشەوە، بۆ ئەوەش تەنها تەماشەیەكی بزوێنەرەكە دەری دەخات، ئەگەر بزوێنەرەكە لە باری پانی ئۆتۆمبێلەكە دانرابوو، ئەوا (FWD)ـە.

– (RWD)، كورتكراوەی (Rear Wheel Drive)ـە، واتە ئەو ئۆتۆمبێلە هێزی بزوێنەرەكەی دەدات بە تایەكانی دواوە، ئەگەر بزوێنەرەكە لە باری درێژی ئۆتۆمبێلەكە دانرابوو، ئەوا (RWD)ـە.

– (AWD)، كورتكراوەی (All Wheel Drive)ـە، واتە ئەو ئۆتۆمبێلە هێزی بزوێنەرەكەی بە شێوەی ئۆتۆماتیك و بە سیستمێكی كۆمپیوتەری، دابەش دەكات بەسەر هەر چوار تەگەرەكەدا بە شێوەی هەمیشەیی.

– (4WD)، كورتكراوەی (4 Wheel Drive)ـە، واتە ئەو ئۆتۆمبێلە هێزی بزوێنەرەكەی بە شێوەی دەستی یا ئۆتۆماتیكی كاتێك شۆفێر بیەوێت، دابەش دەكات بەسەر هەر چوار تەگەرەكەدا، لەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا دەتوانرێت تەنها تەگەرەكانی دواوە بخرێنە كار، لە كاتی پێویستیشدا هەر چواریان.

– (5M) واتە، گێربۆكسی ئۆتۆمبێلەكە، (5) نمرە یان هەر ژمارەیەكی دیكەی دەستییـ(Manual)ـە.

– (5A) واتە، گێربۆكسی ئۆتۆمبێلەكە، (5) نمرە یان هەر ژمارەیەكی دیكەی ئۆتۆماتیكیـ(Auto)ـە.

– (5AM) واتە، گێربۆكسی ئۆتۆمبێلەكە، (5) نمرە یان هەر ژمارەیەكی دیكەی دەستی و ئۆتۆماتیكیشە.

– (RPM)، كورتكراوەی (Round Per Minute)ـە، كە ئاماژەیە بۆ خولانەوەی فڕەكانی كرانك شەفتی بزوێنەرەكە لە یەك خولەكدا، لێرە پێی دەڵێن (پەستانی مەكینە).

– (ABC) كورتكراوەی (Active Body Control)ـە، واتە كۆنترۆڵی چالاكانەی بۆدی ئۆتۆمبێلەكە، ئەم تایبەتمەندێتییە لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكاندا هەیە، كە لە پێچكردنەوەدا ناهێڵێت ئۆتۆمبێلەكە زۆر بكەوێتە سەر لا و بە رێكی دەیهێڵێتەوە.

– (ABS)، كورتكراوەی (Anti Lock Brake System)ـە، كە ناهێڵێت برێكی ئۆتۆمبێلەكە قوفڵ ببێت و بخلیسكێت، بەڵكو بە شێوەی راست و چەپ تەگەرەكان دەگرێت و بەری دەدات، تا ئۆتۆمبێلەكە بە هاوسەنگی بمێنێتەوە.

– (ESP)، كورتكراوەی (Electronic Stability Program)ـە، واتە جێگیرهێشتنەوە ئۆتۆمبێلەكە بە شیچوەی ئۆتۆماتیكی، ئەم تایبەتمەندێتییەش ناهێڵێت ئۆتۆمبێلەكان لە پێچەكاندا، یاود لەسەر جادە خلیسكەكان بخلیسكێن.

– (EBD)، كورتكراوەی (Electronic Brakeforce Distribution)ـە، كە بە شێوەی ئۆتۆماتیكی هێزی برێكەكە دابەشی هەر چوار تەگەرەكە دەكات، هەركام پێویستی بە زیاتر بوو زیاتر دەیگرێت و كامیان پێویستی بە كەمتر بوو، كەمتر دەیگرێت، ئەوەش لە كاتی برێكی توند و پێچدا ناهێڵێت ئۆتۆمبێلەكە بەملاولادا بچێت، هاوكاری سیستمی (ABS)ـە لە كاركردندا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فلاش چییە و كەی بەكاردەهێنرێت؟
ئایا سەرف بوونی بەنزین لە ئۆتۆمبێلەكەت كەم دەكاتەوە؟

خەڵك- ئۆتۆمبێل
زۆرجار شۆفێران بۆ پاككردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانیان پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی فلاش، بەڵام بۆ ئەوەی بزانین فلاش چییە؟ شۆفێران دەپرسن، ئایا بەكارهێنانی بۆ بزوێنەر باشە یان خراپ؟ ئایا سەرف بوونی بەنزین كەم دەكاتەوە؟ جیاوازی چییە بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێلی نوێ یان كۆن؟

دانا كریم، ماستەر لە ئەندازیاری میكانیك دەڵێت: “فلاش بریتییە لەمادەیەكی كیمیایی تایبەت بەكاردەهێنرێت بۆ پاككردنەوەی ئەو پاشماوانەی لەناو بزوێنەر درروست دەبێت و چەند جۆرێكی هەیە، كە بەكاردێت بۆ پاككردنەوەی ڕێڕەوی هەواو بەنزین و پاشەڕۆی ڕۆن‌”.

ئەو ئەندازیاری میكانیكە لێرەدا باسی ئەو جۆرەیان دەكات، كە تایبەتە بە پاككەرەوەی ڕۆن لەئەنجامی مانەوەی پاشەڕۆی ڕۆن و لكانی بە دیواری بزوێنەر.

دەشڵێت: “شێوازی بەكارهێنانی بەم جۆرەیە بە پێی جۆرەكەی لە 5 خولەكەوە بۆ 15 خولەك دەكرێتە ناو بزوێنەرەوە و دەبێت بزوێنەر لەكاردابێت پاشان ڕۆنی بزوێنەر دەگۆڕێت و هەروەها فلتەریش دەگۆڕیت”.

دانا كەریم ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتی كاركردن بۆ ماوەیەكی زۆر ڕۆنی سووتاو یان چڕبووە لەناو كێسی ڕۆن و دیواری بزوێنەر درووست دەبێت لە ئەنجامی ڕۆشتنی تۆز و خۆڵ بۆ ناو بزوێنەر لەكاتی ڕۆن گۆڕین یان تەواو گەرم نەبوونی ڕۆن لە ئەنجامی سەفەری كورت، كە ڕۆن ناگاتە پلەی گەرمی تەواو یان گۆڕانی كیمیای دێت بەسەر ڕۆندا ئەمەش لەكاتی بەكارهێنانی ڕۆنی كوالیتی نزم هەروەها كۆن بوونی بزوێنەر، كە بۆماوەی چەندین ساڵ كاردەكات، ئەمەش كاریگەری لەسەر توانای بزوێنەر هەیە و دەبێتە هۆی گیرانی لولەكانی ڕۆن و گیربونی جوڵەی پارچە جوڵاوەكان و دابەزینی توانای بزوێنەر و زۆر بەنزین سەرفكردن و قوورس بوونی ڕۆشتن.

جەختیشی كردۆتەوە، بەكارهێنانی فلاشی كوالیتی بەرز دەبێتە هۆی پاكبونەوەی بزوێنەر، ئەمەش بزوێنەر دەگێڕێتەوە بۆ ئاستی تازە بوونەوە، كە بەتوانای تەواوی خۆی كاربكاتەوە، بەڵام بۆ ئەو بزوێنەرانەی، كە زۆر كۆن بوون لابردنی نیشتووی سەر دیوارەكان لەوانەیە ببێتە هۆی بەر بوونی كونێك یان لێچوونی ڕۆن لە درزی درووست بوو لەبەرئەوە بەكارهێنانی بۆ بزوێنەری كۆن بە گونجاو دانانرێت.

دانا كریم، ماستەر لە ئەندازیاری میكانیك دەشڵێت: “ئەگەر هاتوو ڕێژەی پیسی بزوێنەر زۆر بوو ئەوە لەپاش بەكارهێنانی فلاش لەوانەیە فلتەری پاڵێوەر لەناو كێس بگیرێت یان دەبێتە هۆی كێشە بۆ ئۆیل پەمپ، كە ئەمەش وات لێدەكات، كە كێسی بزوێنەر بكەیتەوە بۆ پاككردنەوەی فلتەرەكە یان ئۆیل پەمپەكە، بەڵام ئەم حاڵەتە لە هەموو ئۆتۆمبێلێك ڕوو نادات، بەڵكو بە حاڵەتێكی كەم دادەنرێت”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، باشترە فلاش كەم بەكاربهێنرێت لەبەرئەوەی‌ فلاش مادەیەكی كیمیایی بەهێزە و لەوانەیە كاریگەری بۆ دیواری بزوێنەر هەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین