جێگرەوەی حەلبوسی بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكراكرا



سەرۆکی هاوپەیمانی یەکگرتووی ئەنبار، ئاشکرای دەكات، ئەو كاندیدەی زۆرترین چانسی هەیە بۆ جێگرتنەوەی حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمان دوای ئەوەی ئەندامێتیەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری کۆتایی پێهێنرا، بریتییە لە “سالم عیساوی”.

محەمەد دەحام فەهداوی، سەرۆکی هاوپەیمانی یەکگرتووی ئەنبار بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، شۆک و خۆشییەکی گەورە بوو بۆ شەقامی ئەنبار و بارێکی قورسی لەسەر سنگیان لابرد.

ڕاشیگەیاند، نەخشەی سیاسی پارێزگای ئەنبار بەتەواوەتی گۆڕاوە و وتیشی، “ئەو كاندیدەی زۆرترین چانسی هەیە بۆ جێگرتنەوەی حەلبوسی، پەرلەمانتار سالم عیساوییە و ئەگەر لەسەری ڕێکنەکەوتن، ئەوا پۆستەكە دەدرێتە پارێزگاکانی ڕۆژئاوا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری بوێرانەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە پووچەڵبوونەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان، بە تەواوی کۆتایی بە ڕۆڵی دووەمیان هێناوە لە ڕووی سیاسییەوە و ڕۆڵی پارتەکەی “تەقەدەم” لە پارێزگای ئەنبار”.

دوێنێ دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دوای ئەو بڕیارەی لە دۆسیەی پەرلەمانتاری پێشوو لەیس دلێمی دەرچوو.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئیسرائیل نیگەرانن
پێشت نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئیسرائیل نیگەرانن
سودانی و حەلبوسی كۆبوونەوە
دواتر سودانی و حەلبوسی كۆبوونەوە
ەیوەندیدار