ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مایکرۆسۆفت ئۆفیسی ٢٠١٩ ـی بۆ ماک و ویندۆز ڕاگەیاند

خەڵک-

کەسێک نابینیتەوە لە جیھاندا کاری بە کۆمپیوتەر کردبێت و پێویستیی بنچینەیی نەکەوتبێتە بەرنامەکانی ئۆفیس، ئەو بەرنامانەی کە مایکرۆسۆفت تا ئێستا چەند نەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و ئەمڕۆش بە ڕەسمی وەشانی ٢٠١٩ ـی ئۆفیسی بۆ دوو سیستمی ماک و ویندۆز ڕاگەیاند.

کاتێک دێتە سەر بواری نەرمەواڵە، مایکرۆسۆفت هەمیشە یەکێک بووە لە پێشەنگەکان. مایکڕۆسۆفت خاوەنی کۆمەڵێک ئەپی ناوازەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا خزمەتیان بە ملیۆنان بەکارهێنەر کردووە لەسەرتاسەری جیهاندا. تەنانەت بەرهەمی بۆ سیستەمە وەگەرخەرەکانی تریش هەیە، لەوانە ماک و ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس. وەکو هەموو ساڵێک، ئەمجارەش مایکڕۆسۆفت بە رشتی کاری لەسەر کۆمەڵە ئەپەکانی ئۆفیس کردووە و بەم بۆنەیەوە ئەمڕۆ بە فەرمی نوێترین وەشانی ئەپەکانی Office 2019ـی بۆ ماک و ویندۆز بڵاوکردەوە.

بەشێوەیەکی بنچینەیی، ئۆفیسی ٢٠١٩ کۆمەڵێک لە تایبەتمەندی لاوەکی لەخۆی دەگرێت کە بۆ Office 365 زیادکراون، هەروەک لەم وەشانەدا تایبەتمەندی بۆ هەریەکە لە Word و Excel و PowerPoint و Outlook و Project و Visio و Access و Publisher زیادکراون.

بۆ نمونە لە پاوەرپۆینتدا، تایبەتمەندی Morph و Zoom زیادکراون، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن پریزێنتەیشنی نایاب دروست بکەن. هەروەها لە ئیکسێڵدا چەندین کردار و هێڵکاری و چاکسازی بۆ PowerPivot زیادکراون. ئەمە سەرباری ئەوەی نوێکاریش بۆ تایبەتمەندی Data Analysis کراوە، کە هەواڵێکی خۆشە بۆ توێژەران.

دەربارەی وێرد و ئاوتلوک، کۆمپانیا تایبەتمەندی Text Spacing و Read Aloud زیادکردوون. ئەم تایبەتمەندییانە هاوکارن لە دروستکردنی ناوەڕۆکی ناوازە و سەرەنجڕاکێش. هەروەها دۆخی Focus کە هاوکارە لە یارمەتیدانی بەکارهێنەر لەوەی سەرەنجی نەڕوات بەلای شتی تردا.

شایەنی باسە نرخی ئۆفیسی ٢٠١٩ بریتیە لە ٢٤٩,٩٩ دۆلار بۆ هەریەکە لە بەکارهێنەرانی کار (Business) و ماڵەوە (Home).

Kitn.net

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تایبەتمەندییەکانی زنجیرەی HUAWEI Mate 20 باشترین و پڕ داهێنان ترین مۆبایلەکانی هواوی

گروپی هواوی پەردەی لەسەر مۆبایلە تازەكەی ئەمساڵی لادا بەناوی HUAWEI Mate 20 كە هەنگاوێكی جیاوازە لە مێژووی زنجیرەی HUAWEI Mate ، ئەم زنجیرەیەش لوتكەی داهێنانە، بەهۆی ستایلی دروستكردنی كە پشت بەتازەترین تەكنەلۆژیای ئەم بوارە دەبەستێت، تازەترین مۆبایلی هوای دەبێتە پێوەر بۆ سەرجەم مۆبایلەكان لەساڵی 2018.
مۆبایلی HUAWEI Mate 20 پرۆسێسەری كیرین 980 لەخۆدەگرێت كەتازەترین داهێنانی هواویە ، بەرزترین تواناشی هەیە . ئەم سیستەمە توانای كاركردنی باشتر دەكات بەهۆی ستایلی 7 نانۆمەتر كەیەكەی چارسەری بەهێزی سەرەكی Cortex-A76 تێكەڵ دەبێت لەگەڵ یەكەی چارەسەری وێنەكان Mali-G76، هەروەها تەكنەلۆژیای سوپەر چارچ لەهواوی بەهێزی 40 وات كاردەكات لەگەڵ تایبەتمەندی چارچی بێتەل HUAWEI Wireless Quick Charge بەهێزی 15 وات ئەوەش تەمەنی پاتریەكەی درێژدەكاتەوە، سیستەمی كامیرای ئەم مۆبایلە زوومی لایكای تێدایە كەرێگا بەبەكارهێنەران دەدات وێنەی فرەوانتر و نزیكتر بگرن، زنجیرەی هواوی HUAWEI Mate 20 لەگەڵ كارپێكەری EMUI 9 دێت كەبەسیستەمی ئەندرۆید پای كاردەكات كەوا دەكات بەكارهێنەرا چێژ لەبەكارهێنانی ئەم مۆبایلە وەربگرن.
زنجیرەی HUAWEI Mate 20 بەچەندین پێوەرە بەردەستە 6.53 ئینج و 6.39 ئینج و 7.2 ئینج و لە چوار جۆری مۆبایل پێكهاتووە HUAWEI Mate 20، و HUAWEI Mate 20 Pro ، و HUAWEI Mate 20 X و PORSCHE DESIGN HUAWEI Mate 20 RS.
بەم بۆنەوە ریتچارد یۆ سەرۆكی گروپی هواوی ووتی : مۆبایل دەرگای سەردەمی ئێستایە بۆ چوونە ناوەوەی جیهانی دیجیتال ، زنجیرەی HUAWEI Mate 20 وادروستكراوە بۆ ئەوەی هاوڕێی بەكارهێنەر بێت و بەهۆی زیرەكی ئامێرەكە و درێژی تەمەنی پاتریەكەی و توانای بێ وێنەی كامیراكەی چێژ لەژیان وەربگرێت.

باڵادەستی لە توانا و تەمەنی پاتری
سیستەم لەسەر پرۆسێسەری ناو مۆبایلەكە كاردەكات و رۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە بەرزكردنەوەی تواناكەی بۆ ئاستێكی پێوانەیی ، ئەم سیستەمەش بەپێوەری 7 نانۆمەتر دروستكراوە ، 6.9 ملیار ترانزوستەر هەیە لەرووبەرێكی بچووك، بەبەراوردكردن لەگەڵ پرۆسێسەری كیرین 970، یەكەی چارسەری سەرەكی بەهێزترە بەرێژەی 75%، یەكەی چارەسەری وێنەكان بە رێژەی 46%، جگە لەیەكەی چارسەری هەستیار كەبەهێزترە بەرێژەی 226%، هەروەها توانای یەكەكان بۆ بەكارهێنانی وزە بەرزبۆتەوە، یەكەی چارەسەری ناوەندی بەتواناتر بووە بە رێژەی 58% و یەكەی چارسەری وێنەكان بەرێژەی 178%، هەروەها توانای یەكەی چارەسەری هەستیار بەتواناتربووە بەرێژەی 182%، كیرین 980 یەكەم پرۆسێسەرە لەجیهان كە بەم سیستەمە كاردەكات، ناوكی جۆری Cortex-A76. بەكاردەهێنێت، هواوی سەركەوتووبوو لەدروستكردنی سیستەمێكی سێ ئاست كەبریتیە لەدوو ناوكی زۆر گەورە و دوو ناوكی گەورە و چوار ناوكی بچووك، كەئەوەش نەرمی بەیەكەی چارەسەری سەرەكی دەبەخشێت بۆ دیاریكردنی ئەو قەبارەیەی كەپێویستە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكان كەتوانای بەرز یان ناوەندی یان لاوازی پێویستە ئەوەش توانای بێ وێنە و درێژكردنی تەمەنی پاتری بەبەكارهێنەران دەبەخشێت.
هەروەها مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Pro یەكەم مۆبایلە لەجیهان پاڵپشتی پێوەری 4.5G LTE Cat.21 تایبەت بەتەكنەلۆژیای پەیوەندی نەوەی چوارەم، كەرێگا بەبەكارهێنەران دەدات خێرای دواندلۆدیان بگەیەنە 1.4 گیگابایت لە چركەیەكدا، هەروەها پاڵپشتی خێرای وای فای دەكات بۆ نمونە ڤیدیۆیەكی قەبارەی 2 گیگابایت بە 10 چركە دابەزێنن، هەروها ئەم مۆبایلە تەكنەلۆژیای (L1+L5) GPS تایبەت بەدیاریكردنی شوێنەكان لەخۆدەگرێت ، تەكنەلۆژیای AI GPS Satellite Selection بەزیرەكی دەستكرد لەدیاریكردنی شوێنەكان بە وردی لەرێگای چەندین سیناریۆی جیاوازەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، زنجیرەی HUAWEI Mate 20 بەباشتركردنی تەمەنی پاتری جیادەكرێتەوە، پاتری HUAWEI Mate 20 Pro قەبارەی 4200 میلی ئەمپێرە لەگەڵ تەكنەلۆژیای چارچی خێرا بەهێزی 40 وات كەئاستی شەحنكردن بۆ 70% بەرزدەكاتەوە لە 30 خولەكدا بەپشت بەستن بە بڕوانامەی TÜV Rheinland، هەروەها مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Proتەكنەلۆژیای چارچی خێرای بێتەل HUAWEI Wireless Quick Charge بەهێزی 15 وات لەخۆدەگرێت كە خێراترین چارچی بێتەلە لەجیهاندا.
پاتری مۆبایلی HUAWEI Mate 20 X زۆر گەورەیە بەقەبارەی 500 میلی ئەمپێر، سیستەمی ساردكردنەوەش لەخۆدەگرێت كەبەهۆی ئەم سیستەمە هەردوو یەكەی چارەسەری ناوەندی و یەكەی چارەسەری وێنەكان لە HUAWEI Mate 20 X پارێزگاری لەتواناكانیان دەكەن بۆ كاتێكی درێژخایەن، لەگەڵ ئەزموونی یاریكردنێكی ئاسان، سیستەمی ساردكردنەوە لە هواوی تایبەتمەندی دەبەخشێت لە جیهانی مۆبایلدا كە بۆیەكەم جارە گرافین بەكاردێت بۆ ساردكرنەوەی مۆبایل.

سیستەمێكی كامێرای بێوێنە
ئەو مۆبایلە تازەیە بەهەمان سیستەمی كامیرای زنجیرەی HUAWEI P20 دروستكراوە ، هواوی لەرێگای Mate 20 زیادكردنێكی ناوازە پێشكەش دەكات، ئەویش زوومی لایكایە بە دووری 16 ملم كەگۆشەی سێ لایەنی فرەوان دەبەخشێت، هەروەها وێنەگرتنی فۆتۆگرافی ورد پێشكەش دەكات بۆ ئەو تەنانەی كە 2.5 سم لە زوومەوە دوورە لەگەڵ سیستەمێكی تەواو بۆ وێنەگرتن لەهەموو بارودۆخەكان. كامیرای مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Pro بەكوالیتی 40 میگاپیكسلە و كامیرای گۆشەی پان بە كوالیتی 20 میگاپیكسل و كامیرا بۆ وێنەی دوور بە كوالیتی 8 میگاپیكسڵ، لەرێگای ئەم سێ كامیرایە مۆبایلەكە رووبەرێكی فرەوان رووماڵ دەكات لەگەڵ زوومی نزیكردنەوەی بە دووری 16 تا 270 ملم كەئەوەش وەك كامیرایەكی پیشەگەرانە بەدیاری دەخات.

هەروەها زنجیرەی HUAWEI Mate 20 رەنگەكانی پۆرترێ لە وێنەگرتنی ڤیدیۆ پێشكەش دەكات بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد، بەهۆی ئەم تەكنەلۆژیایەش زنجیرەی HUAWEI Mate 20 دەتوانی كەسەكان لەتەنەكان جیادەكاتەوە، تەكنەلۆژیای Spotlight Reel بەزیرەكی دەستكرد بەدیاریكردنی ئەو ڤیدیۆیانەی كە سیمای هاوبەشیان هەیە و راستەخۆ مۆنتاژێكی 10 چركەیەیان بۆ دەكات. لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Pro و PORSCHE DESIGN HUAWEI Mate 20 RSتایەتمەندی ناسینەی رووخساری 3D هەیە كە بە 0.6 چركە توانای ناسینەوەی رووخساری هەیە لەگەڵ ئەگەری هەڵە كەناگاتە یەك لە ملیۆندا، هەردوو مۆبایلەكە لەرێگای كامیرایەكی 3D كەلەپێشەوە هەیە هەموو وردەكاریەكان دەناسێتەوە ، هەروەها توانای جوانكردنی وێنەی پۆرترێی هەیە بەشێوەیەكی سروشتی و كاریگەر.

دەوڵەمەندكردنی كوالێتی ژیان لەگەڵ كارپێكەری EMUI9
زنجیرەی HUAWEI Mate 20 كۆپی ژمارە 9ی كارپێكەری بەناوبانگی هواوی EMUI لەگەڵدایە، كەبەسیستەمی ئەندرۆید پای كاردەكات، ئەم كارپێكەرە پاڵپشتە بە داتاكانی زیرەكی دەستكرد، بۆ گەیشتن بە توانایەكی باشتر لەسیستەمی ئەندرۆید، كارپێكەری 9 EMUI ئەزموونێكی نایاب لەهەموو كاتەكان پێشكەش دەكات و پارێزگاری لەم ئاستە دەكات لەكاتی بەكارهێنانی درێژخایەن. كارپێكەری 9 EMUI بەوە ناسراوە بەكارهێنانی ئاسانە، هەروەها لیستی هەڵبژاردنێكی رێكخراو و ئاسان دابین دەكات، هەروەها چەندین تایبەتمەندی پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد پێشكەش دەكات كەرێگا بەجێبەجێكردنی ئەركی تازە دەدات كە بریتیە لە ناسینەوەی تەنەكان و وژماردنی كالۆری لە خواردن ، هەروەها بەكارهێنەران دەتوانن كەسایەتی كارتۆنی دروست بكەن بە 3D بەشێوەیەكی راستەوخۆ.
زنجیرە تازەكەی هواوی تایبەتمەندی HUAWEI Share 3.0 كە توخمێكی سەرەكی هواویە لەپەیوەندیكردن لەسەرجەم حاڵەتەكان، ئەم تایەتمەندیە رێگا بەكارهێنەران دەدات بەخێرایی دۆسیەكانیان لە نێوان دوو مۆبایل یان مۆبایل و كۆمپیوتەر بگوازنەوە، بەیەك دەستلێدان پەیوەندی نێوان مۆبایل و كۆمپیوتەر دروست دەبێت و دۆسیەكان بەخێرایی دەگوازرێنەوە.

ستایلی داهاتوو
هەروەك باوە لە زنجیرەكانی HUAWEI Mate، مۆبایلەكانی زنجیرەی تازە بەشاشەی نمایشی تەواو بەرهەمهێنراوە، شاشەكان لەزنجیرە تازەكە بەئەندازیاریەكی ورد ناسراوە و بەپێوەری 6.39 ئینج لە مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Pro و 7.2 ئینج لە مۆبایلی HUAWEI Mate 20 X، سەڕەرای قەبارەی گەورەی بەڵام هەردوو مۆبایل بەیەك دەست بەكاردەهێندرێت. هەروەها ئەم زنجیرەیە بە توخمە سەرەكیەكانی دروستكردنی ناسراوە، هەموو لایەنەكانی داپۆشراوە و كارێكی هونەری ناوازە پێشكەش بە بەكارهێنەر دەكات، هواوی لە دروستكردنی مۆبایلی PORSCHE DESIGN HUAWEI Mate 20 RS توخمەكانی پۆرشەی بەناوبانگی بەكارهێناوە بەشێوەیەكی جوان، بەبەكارهێنانی كەلوپەلی نایاب لە جیهانی پێشبڕكێ بۆ ئەوەی ئامێرێكی ناوازە و جوان پێشكەش بكات و چێژ لەبەكارهێنانی وەربگیرێت.
دانانی كامێراكان دواوە لە زنجیرەی HUAWEI Mate 20 لەگەڵ دابەشكردنی سێ كامیرا و هەستیارەكە لە چوارچێوەیەكی ئاسنینی نایاب دانراوە ، مۆبایلە تازەكان بەرەنگێكی تازە دیار دەكەون كە سەوزی كاڵە (زوموردی) كە لەبەردە پیرۆزەكان وەرگیراوە، هەروەها كاردنەوەی رەنگەكان لەسەر شووشەی بەكارهێنراو كاریگەریەكی ناوازە پێشكەش دەكات ئەوە لەگەڵ بەهێزی ئامێرەكەو ئاسانی هەڵگرتنی ئامێرەكە ، لەگەڵ ئەوەش شووشەی بەرگی دواوە پارێزگاری لە خاوێنی ئامێرەكە دەكات ئەگەر بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی درێژ خایەن بێت.
زنجیرەی HUAWEI Mate 20 لەگەڵ كاتژمێری HUAWEI WATCH GT و بازنی HUAWEI Band 3 Pro بەردەست دەبێت لە شانشینی یەكگرتوو و فرەنسا و ئیتالیا و ئیمارات لە ماوەیەكی نزیكدا.


ئامێری مۆبایلی HUAWEI Mate 20 بە میمۆری هەڕەمەكی 4 گیگابایت و میمۆری ناوەوە 128 گیگابایت بەنرخی 799 یۆرۆیە لەو كاتەی مۆبایلی HUAWEI Mate 20 لەگەڵ میمۆری هەڕەمەكی 6 گیگابایت و میمۆری ناوەوە 128 گیگابایت بەنرخی 849 یۆرۆیە لە رێكەوتی 16/10/2018
بەڵام مۆبایلی مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Pro لەگەڵ میمۆری هەڕەمەكی 6 گیگابایت و میمۆری ناوەوە 128 گیگابایت بەنرخی 1049 یۆرۆیە لە رێكەوتی 16/10/2018
هەروەها مۆبایلی HUAWEI Mate 20 X لەگەڵ میمۆری هەڕەمەكی 6 گیگابایت و میمۆری ناوەوە 128 گیگابایت بەنرخی 899 یۆرۆیە لە رێكەوتی 26/10/2018
لەو كاتەی ئامێری PORSCHE DESIGN HUAWEI Mate 20 RS لەگەڵ میمۆری هەڕەمەكی 8 گیگابایت و میمۆری ناوەوە 256 گیگابایت بەنرخی 1695 یۆرۆیە لەو كاتەی ئامێری PORSCHE DESIGN HUAWEI Mate 20 RS لەگەڵ میمۆری هەڕەمەكی 8 گیگابایت و میمۆری ناوەوە 512 گیگابایت بەنرخی 2095 یۆرۆیە لە رێكەوتی 16/10/2018
بەهۆی ستایلی ناوازە و توانای پێشكەوتوو و تایبەتمەندی وێنەگرتنی بێ هاوتا لەگەڵ نەوەی داهاتووی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد، زنجیرەی HUAWEI Mate 20 هاوڕێی نموونەیە بۆ ئەوانەی لە كوالیتی و بەرزی ژیان دەگەڕێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

BMW ئۆتۆمبێلێکی ناوازەی ڕاگەیاند

خەڵک-

پێش ئەوەی بە شێوەی ڕەسمی لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی لۆس ئەنجیلۆس لە مانگی داھاتوو ڕایبگەیەنێت، کۆمپانیای BMW ـی ئەڵمانی وێنە و زانیارییەکانی تایبەت بە ھەرە گەورەترین ئۆتۆمبێلەکانی خۆی بڵاو کردەوە.

کۆمپانیای BMW ـی ئەڵمانی وێنە زانیارییەکانی تایبەت بە نوێترین و گەورەترین ئۆتۆمبێلی خۆی لە ژێر ناوی X7 بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلێکی SUV ـی قەبارە گەورەیە و کێبڕکێی ڕەینجرۆڤەر ڤۆگ و لێکسز 570 و مارسیدسی جی ئێڵ ئێس و کادیلاک ئیسکالاد و لینکۆڵن ناڤیگەیتەر و ئینفینیتی QX80،  دەکات.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی بی ئێم بۆ یەکەمجار عەتەرێکی گەورەی بە دیزاینی کۆمپانیاکە بۆ دانراوە، کە بە شێوەی ئۆتۆماتیک دەکرێتەوە و دادەخرێت بە پێی پێویست بۆ فێنککردنەوەی بزوێنەر.

دیزاینی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە درێژکراوەی برا بچوکەکەی خۆی (X5)ـە، بەڵام 20 سەنتیمەتر لەو درێژترە و بە یەکەم بینین دەناسرێتەوە، ویلەکانی 20 و 22 ئینچین و دیزاینکێکی وردی دینامیکیی گونجاوی لەگەڵ قەبارەی گەورەی ئۆتۆمبێلەکە بۆ کراوە.

دیزاینی ناوەوەشی گەورەکراوی دیزاینی X5 ـی 2019 یە، بەڵام جێی 3 ڕیز کورسیی تیا کراوەتەوە، 2بە 2 بە 2، دەتوانرێت بە شێوەی 2 بە 3 بە 2 ش داوا بکرێت.

کۆمپانیای بی ئێم ئاشکرای کردووە، لە قۆناغی یەکەمدا 2 بزوێنەر دەخەنە سەر ئەم ئۆتۆمبێلە، ئەوانیش:

  • بزوێنەرێکی 6I ـی قەبارە 3.0 لیتری لەگەڵ سیستمی دەبڵ توربۆ کە دەتوانێت ھێزی 335 HP و تۆرکی 447 NM دەربکات، ئەم بزوێنەرە بە یارمەتی سیستمی Xdrive ـی پاڵنانی تەواو، دەتوانێت ئۆتۆمبێلەکە لە 0 ــەوە بە 5.8 چرکە بگەیەنێت بە 100 کیلۆمەتر/کاتژمێر.
  • بزوێنەرێکی V8 ـی قەبارە 4.4 لیتری لەگەڵ سیستمی دەبڵ توربۆ کە دەتوانێت ھێزی 456 HP و تۆرکی 649 NM دەربکات، ئەم بزوێنەرە بە یارمەتی سیستمی Xdrive ـی پاڵنانی تەواو، دەتوانێت ئۆتۆمبێلەکە لە 0 ــەوە بە 5.2 چرکە بگەیەنێت بە 100 کیلۆمەتر/کاتژمێر.

ھەرچەند کۆمپانیاکە سەبارەت بە نرخی ئۆتۆمبێلەکەی ھیچ زانیارییەکی نەدرکاندووە، بەڵام سەرچاوە نزیکەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەو کۆمپانیایە ئاماژە بەوە دەکەن، BMW X7 2019 لە ناوەڕاستی ساڵی داھاتوو دەگات بە بازاڕەکانی رۆژھەڵاتی ناوین و نرخی سەرەتاییشی 97 ھەزار دۆلار دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هاتوچۆ 6 ڕێنمایی بۆ شۆفێران لە كاتی باران بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕێنمایی بۆ شۆفێران لەكات و وەرزی باران بارین بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لایتەكانی ئوتومبیلەكەت دابگیرسێنیت و دەشڵێت: “ئاگاداری خلیسكان بن”.

وەك بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی پێ‌ كردووە، شۆفێری كردن لە كاتی باران باریندا وەك لە كاتەكانی تر ئەستەم ترە و پێویستی بە شارەزایی و هونەری زیاترە بۆ دەربازبوون لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ.

دەشڵێت: ئێمە لێرەدا شەش ڕێنمایی دەخەینە بەردیدی بەڕێزتان بۆئەوەی جێبەجێی بكەن و بەو هیوایەی بە دووربن لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ:

١. بیرت بێت زۆرجار زۆرێك لە شۆفێرەكان بە بێ ئاگای شۆفێری دەكەن، كاتێك باران دەبارێت ناتوانن واز لە بیركردنەوەكانیان بهێنن یان بیركردنەوەكانیان بۆ ڕێك ناخرێت، بۆیە كاتێك بارودۆخ گوونجاو نەبوو شۆفێرەكان پێویستە زۆر بەئاگابن بۆئەوەی ئامادەباش بن بۆ ئەو شتانەی، كە ڕوودەدەن لە چواردەوریان.

٢. لایت و فڵچە: پێویستە لایتەكانی ئوتومبیلەكەت دابگیرسێنیت لەكاتی كەمبوونەوەی ئاستی بینین بەهۆی باران بارینەوە. هەروەها پێویستە فڵچەی جامەكانت كار بكەن و ئەگەر كێشەیەك هەبوو لە لاستیكەكەی یان ئامێرەكەدا بەزووترین كات بگۆڕدرێت.

٣. ئاگاداری خلیسكاندن بە: ئەمە ڕاستییەكە، كە لەكاتی باران باریندا لێخشاندنی تایەكان لەگەڵ ئاودا زیاتر دەبێت وەك لە جادەكە، ئەمەش ئەبێتە هۆی خلیسكاندنی سوارڕەوەكە بەبێ ئەوەی بتوانی كۆنتڕۆڵی بكەیت، لە كەشی باران باریندا خلیسكان ئەگەری زۆرە ڕووبدات، بۆ ئەم حاڵەتە لە تەنها ٢٧ میللی لیتر باران و ڕۆشتن بە خێرایی ٦٠كم لە كاتژمێرێكدا ڕوو دەدات، ئەگەر ئەم حاڵەتە ڕوویدا تەنها لەسەرخۆبە و ستێرنی (سوكان) ئۆتۆمبیلەكە بە تووندی بگرە و هێواش هێواش پێ بنێ بە پایدەری ستۆپدا تا دووبارە كۆنتڕۆڵی ئوتومبیلەكەت دەكەیتەوە.

٤. دیاریكردنی خێرایی (تحدید سرعە Cruise control): لەكاتی باران بارین و بەفردا بیكوژێنەرەوە، چونكە دیاریكردنی خێرایی لەم كاتانەدا وا دەكات، كە كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەكەت لە دەست بدەیت، لەوانەیە تۆ وابیربكەیتەوە، كە هاوكاریت دەكات و لەخێراییەكی دیاریكراودا دەتهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت بخلیسكێت و دیاریكردنی خێراییت كار پێكردبێت لەم كاتەدا ئۆتۆمبێلەكەت خێراتر دەبێت و ڕەنگە زیانەكان زۆر زیاتر بكات.
٥. خێراییەكەت كەم بكەرەوە: هێماكانی دیاریكردنی خێرایی بۆ بارودۆخی جیاجیا دانراون، كاتێك ئاستی بینین باشە و شەقامەكە قەرەباڵغ نییە مانای ئەوە نییە خێرا بڕۆیت، چونكە لەكاتی باران باریندا پێویستت بە ماوەیەكی زیاتر ئەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكەت، بیرت بێت تا هێواشتر شۆفێری بكەیت سەلامەتتردەبیت و لەكاتی ڕووداوێكی نەخوازراودا زیانەكان كەمتر دەبن.

٦. پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئۆتۆمبێلەكەت بیت، كە هیچ كێشەیەكی مەرجەكانی توندوتۆڵی تیادا نەبێت، تا ئۆتۆمبێلەكەت بێ كێشەتر بێت ژیانت پارێزراوتر دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین