ئەمڕۆ لە چەند گەڕەکێکی سنووری سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت



ئەمڕۆ دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی ٩ی سنووری سلێمانی بەردەوامە و لە ناو گەڕەکەکانی سەنتەری شار دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نەوت لە سنووری مەڵبەندی ٩ی ناوشاری سلێمانی دابەشدەكرێت.

مەڵبەندی ٩ گەڕەكەكانی (بەختیاری، رزگاری، كارگەی جگەرە، ئاسایش، ئابڵاخ، سەربەزی، پیرشێخ و شێخ محێدین) دەگرێتەوە.

هاوکات هەر خێزانێک بڕی ٢٠٠ لیتر نەوتی بە بڕی ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار پێ دەدرێت، تا ئێستا ٣٦٢ هەزار و ٣٦٥ خێزان نەوتییان وەرگرتووە.

 

ژمارەی دۆسییەکانی سپیکردنەوەی پارە ئاشکرا کران
پێشت ژمارەی دۆسییەکانی سپیکردنەوەی پارە ئاشکرا کران
تەندروستی جیهانی: لە غەززە هەر ١٠ خولەک جارێک منداڵێک دەکوژرێت
دواتر تەندروستی جیهانی: لە غەززە هەر ١٠ خولەک جارێک منداڵێک دەکوژرێت
ەیوەندیدار