بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر



بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی هەریر، بێ ئەوەی زیانی لێ بکەوێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر 23:30 و کاتژمێر 00:40، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر.

ئەوەشی خستەڕوو کە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.

هەرچەندە هیچ ئاماژەیەك بە ئەنجامدەری هێرشەکە نەکراوە، بەڵام میدیای میلیشیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی بڵاویانکردەوە کە درۆنەکان لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامییەوە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەکە کراون.

ئیمارات ٢٥ تۆن هاوکاری ڕەوانەی کەرتی غەززە کرد
پێشت ئیمارات ٢٥ تۆن هاوکاری ڕەوانەی کەرتی غەززە کرد
هەر ئۆتۆمبێلێك دووکەڵ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت
دواتر هەر ئۆتۆمبێلێك دووکەڵ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت
ەیوەندیدار