کابینەی نۆییەمی حکومەتی هەرێم باج و ڕسوماتی زیادکردووە



ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکخراوی ستۆپ هەشتەمین ڕاپۆرتی خۆی لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا بڵاوکردەوە، جیاوازی داهاتە نا نەوتییەکانی حکومەتی هەرێمی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی خستەڕوو.

ڕێکخراوەکە لە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە خاڵە گرنگەکانی ناو ڕاپۆرتەکە کرد، لەسەر بنەمای بەهێزکردنی بنەماکانی شەفافیەت و دادپەروەری لە کۆکردنەوەی داهات لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوو ئامادەکراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی ٢٠١٦ ەوە کۆمەڵێک ڕێکاری نوێی گرتووەتەبەر تایبەت بە کۆکردنەوەی باج، ڕسومات، کرێ و زیادکردنی سزاکان، هاوکات لە ماوەی ساڵانی  ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٣ زیاتر لە ٣٤ ڕێنمای و بڕیار بۆ زیادکردنی داهات دەرچووە.

لە چوارچێوەی ڕاپۆرتەکەدا جیاوازی داهاتی نانەوتی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی خرایە ڕوو، لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵ داهاتی نانەوتی حکومەتی فیدڕاڵی لە سنووری ١٥ پارێزگا ٢ تریلیۆن و ٥٦٣ ملیار دیناری کۆکردووەتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری ٣ پارێزگا ٢ تریلیۆن و ٧٤ ملیار دیناریی کۆکردووتەوە، ئەم بڕەش بە تەنها لە سێ پارێزگا زیاتر لە  ٪٨١ داهاتی ١٥ پارێزگاکەی عێراق بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، داهاتی گومڕکی حکومەتی فیدڕاڵی لە ماوەی ساڵێکدا تریلیۆنێک و ٥٠٠ ملیاری کۆکردووەتەوە، حکومەتی هەریم تریلیۆنێک و ٦٨٠ ملیاری کۆکردووەتەوە.

هاوکات لە چوارچێوەی یاسایی جیاوازی لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم هەیە لە شێوازیی وەرگرتنی باج و ڕسومات و کرێ، چونکە بە گەڕانەوە بۆ ماددەی ١١٠ دەستوور حکومەتی هەرێمەکان بۆیان نیە باج و ڕسوماتی زیاتر بسێنن، تا ئێستا چەندین جار سکاڵا تۆمارکراوە، بەڵام حکومەتی فیدڕاڵی بە بیانووی جۆراوجۆر سکاڵاکانی ڕەتکردوەتەوە.

لە کۆتای ڕاپۆرتەکەدا ڕێکخراوەکە ڕاسپاردەکانی خستەڕوو، کە پێویستە حکومەتی هەرێم پێداچوونەوە بکات، چونکە نا هاوسەنگی هەیە لە شێوازی کۆکردنەوەی باج و ڕسوماتی شارەکانی هەرێم لەگەڵ ١٥ پارێزگاکەی دیکەی عێراق، ئەمەش کاریگەری لەسەر بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دروستکردووە.

حکومەتی هەرێم داوای قەرزی دیکە لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ دابینکردنی مووچە
پێشت حکومەتی هەرێم داوای قەرزی دیکە لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ دابینکردنی مووچە
چێشتخانەیەک لە هەولێر و ماڵێك لە کەلار سووتان
دواتر چێشتخانەیەک لە هەولێر و ماڵێك لە کەلار سووتان
ەیوەندیدار