بەرزی بەهای دۆلار ترسی بۆ هاووڵاتیان دروستکردووە



سەرەڕای چەندین ڕێكاری بانكی ناوەندی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار، بەڵام فرۆشتنی بڕی دۆلاری كەمكردەوە و ئەوەش بووە هۆی بەرزكردنەوەی بەهاکەی بەشێوەیەكی بەرچاو.

ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ١٦٥ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٦٦ هەزار و ٧٥٠ دیناری تێپەڕاند، لە بەرزترین ئاستیدا گەیشتە ١٦٧ هەزار و ٣٥٠ دیناری عێراقی و بەمەش ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد.

ڕۆژی دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە کە ٢٢٧ ملیۆن و ٤٤٧ هەزار و ٧٥٥ دۆلاری خستووەتەڕوو، بەڵام تەنها ٢٧ ملیۆن و ٦٩٠ هەزار دۆلاری نەختینەی بووە، هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٣٣ ملیۆن و ٦٨٩ هەزار و ٧٩٦ دۆلاری خستووەتەڕوو، لەو بڕە تەنها ٣٧ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری نەختینەی بوو.

سەعید عەبدوڵا، لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، هاووڵاتیان زەرەرمەندی سەرەکی ناجێگری بەهای دۆلارن، چونکە کاتێک بەهاکەی بەرزدەبێتەوە دۆلار دەکڕن، کاتێکیش دادەبەزێت بە زەرەر دەیفرۆشنەوە، لە کاتێکدا دیار نیە کەی بەهای دۆلار بەرزدەبێتەوە یاخود دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بانکی ناوەندی عێراق بڕێکی کەم دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و پێویستییەکان پڕ ناکاتەوە، بۆیە خواست لەسەر دۆلار زیاد دەکات و بەهاکەی بەرز دەبێتەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر لە ساڵی تازەوە حکومەتی عێراقی لەگەڵ هەرێم ڕێکارەکان بگرنەبەر و هەموو مامەڵەکان بکەن بە دینار ئەو کاتە سیستمەکە کۆنترۆڵ دەکرێت و خەڵکی پێویستی بە دۆلار نابێت، بەمەش بەهای دۆلار نزم دەبێتەوە.

کۆمپانیایەک زەوی ژمارەیەک جوتیار داگیردەکرێت
پێشت کۆمپانیایەک زەوی ژمارەیەک جوتیار داگیردەکرێت
ئەو شۆفێرەی لە هاووڵاتییەکی دا و هەڵات، دەستگیرکرا
دواتر ئەو شۆفێرەی لە هاووڵاتییەکی دا و هەڵات، دەستگیرکرا
ەیوەندیدار