کەشوهەوای وشک کۆتایی دێت و پەڵە دەدات



شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە ماوەی وشکیەتی تەواودەبێت و بارانی پەڵە بە ڕێژەیەکی زۆر باش دەستپێدەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا ڕایگەیاند، دوابەدوای ماوەیەکی زۆر لە درێژەکێشانی بەرزە پاڵەپەستۆی رۆژئاوای ناوچەکە کە بووە ھۆی وشکی و لاوازکردنی حاڵەتەکانی بارانبارین لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، بە گوێرەی دواین گۆڕانکاریەکان لە ١٥ ئەم مانگەوە دۆخی تەڕ و باراناوی بۆ سەرجەم ناوچەکان دەگەرێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی ھاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین بەرێژەی زۆر باش لە سەرچاوەکانی دەریای ناوەراست و سوور دەکرێت، تا ڕادەیەک نزیکن لە جێگیربوون و بە گشتی کۆتای بە ماوەی وشکی کەشوھەوا دێت، سەبارەت بە پەڵەش ھەر لەم مانگە لەسەرتاسەری ناوچەکان پەڵە دەدات

ئەمریکا هەوڵ دەدات لە سووریا شەڕی میلیشیاکانی عێراق یەکلابکاتەوە
پێشت ئەمریکا هەوڵ دەدات لە سووریا شەڕی میلیشیاکانی عێراق یەکلابکاتەوە
هەولێر؛ بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی ئەمریکییەکان
دواتر هەولێر؛ بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی ئەمریکییەکان
ەیوەندیدار