سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت



دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران بەردەوامە و سبەینێ سێشەممە مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، سبەینێ سێشەممە، مووچەی ئەنجوومەنی دەزگای ئاسایش، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەنپێداویستی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهینان، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودیری دارایی دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە مانگی ١١دا ناڕەزایی  فەرمانبەران و مووچەخۆرانی لێکەوتووەتەوە و ئەوەش وایکردووە تاوەکو ئێستا لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و راپەرین و گەرمیان خوێندن دەستیپێنەکردووەتەوە و مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان کردووە و داوا دەکەن مووچەی مانگی نۆ و دەیان بۆ خەرجبکرێت.

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی راکێشانی بۆرییەکی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر
پێشت روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی راکێشانی بۆرییەکی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر
منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە رووباری خازردا خنکا
دواتر منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە رووباری خازردا خنکا
ەیوەندیدار