مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبين لة باشتركردنی خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی


سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی نەخۆشانی شێرپەنجە و باشتركردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی گشتی و دەشڵێت: “ساڵانە لەڕێگەی سندوقی شێرپەنجەوە زیاتر لە 70 ملیار دینار بۆ دەرمان و ئامێر و پێویستی پزیشكی خەرج دەكەن”.

ئەمڕۆ دوو شەممە 6ی تشرینی دووەمی 2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی سەنتەری چارەسەریی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بە تیشک LINAC Radiotherapy لە شاری دهۆک دانرا.

مەسرور بارزانی لە وتارێكدا ڕایگەیاند، • ئەمڕۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە جیهاندا كێشەیەكی مەزنە، سەرەڕای پێشكەوتنی باش لە بواری تەندروستی، بەڵام بەداخەوە ساڵانە بە هۆكار و فاكتەری جیاواز و ئەو گۆڕانكارییەی لە بواری ژینگە، شێوازی ژیان، جینات و خواردن و زوو دەستنیشاننەكردنی دیتنەوەی حاڵەتەكانی شێرپەنجە، ملیۆنان خەڵك لە جیهان گیانیان لەدەست دەدەن.

ڕاشیگەیاند، لە هەرێمی كوردستان چەندین نەخۆشخانە و سەنتەری چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە هەن، كە مانگانە هەزاران كەس بە مەبەستی چارەسەر، سەردانی ئەو سەنتەرانە دەكەن. بە تایبەتیش خەڵكی زۆر لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە سەردانی ئەو نەخۆشخانانە دەكەن.

وتیشی، ” ئێمە لە هەرێمی كوردستان یاسایەكی تایبەتمان بۆ سندووقی هاریكاریی تووشبوانی شێرپەنجە هەیە، لە ڕێی ئەم سندووقەوە ساڵانە زیاتر لە 70 ملیار دینار خەرجی بە مەبەستی دەرمان و ئامێر و پێویستییە پزیشكییەكان بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە دابین دەكرێن”.

جەختیشی كردەوە، هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی نەخۆشانی شێرپەنجە و باشتركردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی گشتی و پێشكەشكردنی چارەسەر و فراوانكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە دەرەوەی سەنتەری شارەكان.

 

مەسرور بارزانی: دواخستنی مووچەی فەرمانبەران بۆ گوشارخستنە سەر هەرێمی كوردستانە
پێشت مەسرور بارزانی: دواخستنی مووچەی فەرمانبەران بۆ گوشارخستنە سەر هەرێمی كوردستانە
پێشمەرگەیەك پارەیەكی زیادەی مووچە بۆ بانك دەگەڕێنێتەوە
دواتر پێشمەرگەیەك پارەیەكی زیادەی مووچە بۆ بانك دەگەڕێنێتەوە
پەیوەندیدار