نرخی نەوت دابەزی



بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە نرخی دوێنێی نەوت، زیاتر لە دوو دۆلار دابەزیووە.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٠ دۆلار و ٥١ سەنتە و نرخەکەی کەمی کردووە.

لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا بەهۆی نەگۆڕانی ڕێژەی سودی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکاوە نرخی نەوت ١٪ بەرزبووەوە و ئەو وڵاتە دەیەوێت ئاستی سود لە ئاستێکدا بهێڵێتەوە کە هەڵئاوسان کەمبکاتەوە.

هاوکات، ناکۆکییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر نرخی نەوت و بازاڕەکانی ئەو کانزایە هەیە کە بە ئاڵتونی ڕەش دەناسرێت.

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت
پێشت ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت
بنەکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانج دەگیرێن
دواتر بنەکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانج دەگیرێن
ەیوەندیدار