نێچیرڤان بارزانی:هیچ رێککەوتنێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەکراوە



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیماونێل ماکرۆن لە کۆشکی ئێلیزێ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا، لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەیش بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، “سەرۆک ماکرۆن پابەندە بەوەی سەردانی عێراق بکات، بانگهێشتم کردووە کە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات و بە خۆشحاڵییەوە بانگێشتەکەی قبووڵ کرد.”

لەبارەی هەڵبژاردنەوە، نێچیرڤان بارزانی وتی، “پابەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لە کاتی خۆیدا و لەگەڵ یەکێتی هیچ رێککەوتنێک بۆ دواخستنی نەکراوە. دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندبن بەوەی لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت.” وتیشی، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە.

لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و پێویستە بەغداش مووچە لەکاتی خۆی بنێرێت و هیچ پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی.

 

دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
پێشت دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
ئیسرائیل بەردەم دەرگای نەخۆشخانەی شیفای بۆردومان کرد
دواتر ئیسرائیل بەردەم دەرگای نەخۆشخانەی شیفای بۆردومان کرد
ەیوەندیدار