سەنتەرێکی حکومی ئۆتیزم لە بازیان کرایەوە


ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کردنەوەی سەنتەرێکی حکومی تایبەت بە نەخۆشانی ئۆتیزم لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.

لە کۆنفراسەکەدا کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەکرد، سەنتەرەکە لەلایەن ماڵی خێرخواز “حاکم ئازاد”ــەوە دروستکراوە، وتیشی لەم کابینەیەی حکومەتدا گرنگییەکی زۆریان بە سەنتەرەکانی ئۆتیزم داوە، چونکە بەپێی بەدواداچوونەکانی وەزارەت منداڵی ئۆتیزم لە زیادبووندایە و ئەرکی دایکو باوکیان زۆر قورسە.

باسی لەوەشکرد، لە پارێزگای هەڵەبجە سەنتەرێکی دیکەی ئۆتیزمیان کردووەتەوە کە لەلایەن “شێخ عەلی”ــەوە بیناو پێداویستییەکانی دابینکراوە و وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ستاف و پێداویستییەکانی بۆ دابین کردووە و لە ئێستادا یەکێکە لەباشترین سەنتەرەکانی هەرێمی کوردستان.

وتیشێ لە قەزای کۆیە و حاجی ئاوا سەنتەری ئۆتیزمی حکومییان کردووەتەوە و داوامان کردووە لەسەرجەم قەزاکان بتوانین سەنتەری ئۆتیزم بکەینەوە.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی وتیشی، بۆ منداڵانی ئۆتیزم لە هەموو نەخۆشخانەکان پشکنین و چارەسەرکردن بۆیان بە بێ بەرامبەرە و هەر منداڵێکی ئۆتیزم و خانەوادەکەی سەفەر بکەن لە فڕۆکەخانە ناچنە سەرەوە و بەخێرایی کارەکانیان بۆ ئەنجام دەدرێت و هەوڵ دەدەین مووچەیان بۆ دابین بکەین و کاریان بۆ دەکەین.

ئاگادارییەکی بەپەلە سەبارەت بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان
پێشت ئاگادارییەکی بەپەلە سەبارەت بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان
کەسێک ١١ ملیۆن دیناری دزیووە و ئۆتۆمبیلی پێکڕیووە
دواتر کەسێک ١١ ملیۆن دیناری دزیووە و ئۆتۆمبیلی پێکڕیووە
پەیوەندیدار