هێرشێكی سوپای ئیسرائیل تێكشكێنرا و 15 سەرباز كوژران



شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل چووە 25هەمین ڕۆژەوە و لە هێرشێكی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە 15 سەربازی ئیسرائیلی كوژران و هاوكات ژمارەی كوژراوەكانی فەلەستین گەیشتە نزیكەی 9 هەزار كەس و بریندارەكانیش 22 هەزار كەسی تێپەڕاند.

کەناڵ 12ی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی لە هێرشی ئەمڕۆی سەر كەرتی غەززە کوژراون گەیشتە 15 سەرباز.

لای خۆشیەوە، ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەمماس-ی فەلەستینی ڕایگەیاند، جەنگی غەزە شەڕێکی چارەنوسسازە لەلایەن ئەو ئەوانەی بڕوایان بە لێبوردن و پێکەوەژیان هەیە دژی نازییەکان

دەشڵێت: “خۆڕاگریی گەلەکەمان شکستی هێنا بە پیلانگێڕییەکانی دوژمن بۆ نسکۆیەکی دیکە” و جەختیشی كردۆتەوە، چەندین جار لایەنە نێودەوڵەتییەکانمان ئاگادارکردەوە لە بەردەوامی دەستدرێژی و گەمارۆکانی ناتەنیاهۆ بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و جەختمان کردەوە بەبێ باج تێناپەڕێت.

هەنیە وتیشی، “ناتەنیاهۆ ئامادەیە تەڕ و وشک پێکەوە بسوتێنێت تەنها بۆ مانەوە و پاراستنی خۆی”.

هاوكات، تەندروستیی غەززە بڵاویكردەوە، ژمارەی كوژراوانی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل گەیشتە 8 هەزار و 796 کەس، کە سێ هەزار و 796ـیان منداڵن، دوو هەزار و 290 ژنن.

ئاشكراشی كردووە، ژمارە بریندارەکان بەرزبوونەوە بۆ 22 هەزار و 219 کەس.

 

سودانی دوو بەرپرسی باڵای ئەمنی لە پۆستەكانیان لابرد
پێشت سودانی دوو بەرپرسی باڵای ئەمنی لە پۆستەكانیان لابرد
شارەوانی سلێمانی بۆ شەقامی سەهۆڵەكە بڕیارێكی دەركرد
دواتر شارەوانی سلێمانی بۆ شەقامی سەهۆڵەكە بڕیارێكی دەركرد
ەیوەندیدار