دەرکردنی پاسپۆرتی ئاسایی بە یەکجاری ڕادەگیرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند لە مانگی ئاداری داهاتووەوە، دەرکردنی پاسپۆرتی جۆری ئەی بە یەکجاری ڕادەگیرێت.

ماجد عەدنان، بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی بەغدا و پارێزگاکان بەردەوامن لە دەرکردنی پاسپۆرتی جۆری ئەی، بەڵام لە مانگی ئاداری 2024دا ڕادەگیرێت.

ڕوونیشیکردەوە لە ئاداری 2024ەوە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان تەنها پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەردەکەن.

ماجید عەدنان ڕاشیگەیاند، کارکردن بە پاسپۆرتی ئاسایی بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ماوەکەی بەسەردەچێت، لە کاتی نوێکردنەوەدا ئەوانیش دەکرێن بە ئەلیکترۆنی.

ئەوەشیخستەڕوو کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێنج بەڕێوەبەرایەتی دیکە دەست بە دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەکەن، ئەوانیش دهۆك، موسەننا، زیقار، دیالە و سەڵاحەدینن.

ئاسن فرۆشەکانی گەرمیان لە مەترسی تەقینەوەی “مین” ئاگادار دەکرێنەوە
پێشت ئاسن فرۆشەکانی گەرمیان لە مەترسی تەقینەوەی “مین” ئاگادار دەکرێنەوە
‎پزیشکانی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
دواتر ‎پزیشکانی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار