یاسین مەحمود: كەناڵی ڕووداو پیشەییانە مامەڵەی نەكردووە لەبڵاوكردنەوەی وتەكانم



سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی ئەو هەواڵە ڕەتدەكاتەوە، كە “كەناڵی ڕووداو” بەناویەوە بڵاویكردۆتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پیشەییانە مامەڵەی نەكردووە لەگەیاندن و بڵاوكردنەوەی تێكست و وتەكانمان.

یاسین مەحمود، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، ئێمە لە كەناڵی ڕووداو، زۆر گەشبینانە لێدوانماندا و بەوپەڕی پەرۆشییەوە باسمان لە هەنگاوەكانی چاكسازی و رێكارە گونجاوەكان كرد، بەو ڕەهاییەی كە كەناڵی ناوبراو نوسیویەتی؛ ” دۆخی ئێستای وەبەرهێنان لەسەردەمی كۆرۆنا خراپترە” ئەو قسەیەمان نەكردووە.

وەك یاسین مەحمود ڕوونی كردەوە، لە بەرنامەكەی ئەو كەناڵەدا وتوویەتی، “بە سەرۆكی حكومەتمان وتووە، (ماقولە مانگی 10ی ساڵی 2023 تەواو دەبێت 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار مۆڵەتی پرۆژە دراوە لە هەرێمی كوردستاندا، كە ئەمە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو تەنانەت سەروەختی كۆرۆناش زۆر كەمە)، ناواخنی قسەی ئێمە بەو جۆرە بووە، كە زیاتر لە حكومەتەكەمان بۆ كەرتی وەبەرهێنان چاوەڕێ دەكەین، نەك دۆخەكە بەخراپتر بگێڕینەوە بۆ سەردەمی كۆرۆنا، دەپرسم ئەم قسانەی ئێمە و ئەوەی كەناڵی ڕووداو چی كۆیان دەكاتەوە؟

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

كەناڵی ڕووداو پیشەییانە مامەڵەی نەكردووە لەگەیاندن و بڵاوكردنەوەی تێكست و وتەكانمان
لە میانی بەشداریكردنمان لە بەرنامەی ڕوودای ئەمڕۆ، بۆ قسەو باس دەربارەی دۆخی وەبەرهێنان و هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم لەپێناو زیاتر بایەخدان بەم بوارە، بەداخەوە كەناڵی ڕووداو لە دارشتنەوە و بڵاوكردنەوەی وتەكانمان، بەرپرسیارانە مامەڵەیان نەكرد.

پاش دیدارمان لەگەڵ جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێز (مەسروور بازرانی) و گفتۆگۆمان دەربارەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەكانی بەردەم وەبەرهێنەر و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و پەرۆشیی بەڕێزیان بۆ برەودانی زیاتر بەو بوارە، دڵخۆش بووین كە لە ئاستێكی گەورە و چاوەڕوانكراودا گوێ لە داواكانمان گیرا و پێشنیارەكانمان بەهەند وەرگیرا، دوای ئەم دیدارە و هەردوو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان، بەشداریكردنمان لەهەر بەرنامەو لێدوانێك بە ئەرێنی لەم هەنگاوەمان ڕوانییوەو بەرز نرخاندوومانە، قسەكانیشمان بۆ میدیاكان بەو ئاڕاستەیە بووە كە دیدارەكەمان، بەرەنجامی ئایندەڕوونییەكی گەورەو پرشنگدارە بۆ سەرجەم سێكتەرەكانی وەبەرهێنان، كۆبوونەوە و بڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانیش دوای دیداری وەبەرهێنەران، مژدە بەخش بوو كە هەردەم هەنگاوەكانی حكومەت بۆ ئەم بوارە پڕ خێر دەبن بۆ هەرێمەكەمان.

ئێمە لە كەناڵی ڕووداو، زۆر گەشبینانە لێدوانماندا و بەوپەڕی پەرۆشییەوە باسمان لە هەنگاوەكانی چاكسازی و رێكارە گونجاوەكان كرد، بەو ڕەهاییەی كە كەناڵی ناوبراو نوسیویەتی؛ ” دۆخی ئێستای وەبەرهێنان لەسەردەمی كۆرۆنا خراپترە” ئەو قسەیەمان نەكردووە، بەڵكو گەر گوێ لە بەرنامەكە بگرنەوە لە خولەكی (11) بەدواوە وتوومانە:
(لەو نامەیەی كە لە كۆبوونەوەكەدا ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەتمان كرد، بە جەنابیمان راگەیاند؛ ماقولە مانگی 10ی ساڵی 2023 تەواو دەبێت 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار مۆڵەتی پرۆژە دراوە لە هەرێمی كوردستاندا، كە ئەمە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو تەنانەت سەروەختی كۆرۆناش زۆر كەمە)، ناواخنی قسەی ئێمە بەو جۆرە بووە كە زیاتر لە حكومەتەكەمان بۆ كەرتی وەبەرهێنان چاوەڕێ دەكەین، نەك دۆخەكە بەخراپتر بگێڕینەوە بۆ سەردەمی كۆرۆنا، دەپرسم ئەم قسانەی ئێمەو ئەوەی كەناڵی ڕووداو چی كۆیان دەكاتەوە؟، كە بەداخەوە نەدەبوو بەم جۆرە وتەكانی ئێمە پێچەوانە بكەنەوە، چونكە لەگەڵ ناوبانگی كاركردنیدا یەكناگرێتەوە لە ئاكاری پیشەییانەی خۆی لا بدات.

یاسین مەحمود رەشید
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی
31-10-2023

 

خوێندنی باڵا كرێی خوێندنی له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان كه‌مكرده‌وه‌
پێشت خوێندنی باڵا كرێی خوێندنی له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان كه‌مكرده‌وه‌
پەرلەمانتارێكی بەغدا: (هەژماری من) كێشەی مووچە چارەسەر ناكات
دواتر پەرلەمانتارێكی بەغدا: (هەژماری من) كێشەی مووچە چارەسەر ناكات
ەیوەندیدار