ئەمریکا: لە بارەی هێرشەکانی سەر سوپاکەی لە عێراق و سوریا هاتەدەنگ



بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لە ماوەى ١٣ ڕۆژدا، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە عێراق و سوریا ٢٣ جار ڕووبەڕووى هێرش بونەتەوە.

عەمید، پات ڕایدەر، سکرتێرى ڕۆژنامەوانی وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن)، رایگەیاند لە ماوەى نێوان ١٧  هەتا ٣٠ تشرینی یەکەم هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان لە سوریا و عێراق ٢٣ جار ڕووبەڕووى هێرش  بوونەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، کە هێزەکانى ئەمریکا و هێزەکانى هاوپەیمانان لانیکەم ١٤ جار لە عێراق هێرشیان کراوەتەسەر و نۆ جاریش لە سوریا، هێرشەکانیش لەڕێى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانەوە بوون.

ڕایدەر ئەوەشى ئاشکرا کرد، سوپاى ئەمریکا توانیویەتى زۆرینەى ئەو هێرشانە تێکبشکێنێت، زۆرینەى ئەو هێرشانە پێش ئەوەى ئامانجى خۆى بپێکێت شکتى پێهێنراوە.

بەیانى ئەمڕۆش، گروپى (المقاومة الإسلامية) ئەنجامدانى هێرشێکیان بۆسەر بنکەى سەربازیی عەین ئەسەدی ئەمریکا لە ئەنبار ڕاگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە هێرشەکەیان لەڕێى دوو فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامداوە و ڕاستەوخۆش ئامانجەکەى خۆیان پێکاوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستى ئەم مانگە، بەرپرسێکى ئەمریکا بە میدیاکانى وڵاتەکەى ڕاگەیاندبوو کە لە ماوەى هەفتەیەکدا ٢٥ سەربازیی ئەمریکى لە عێراق و سوریا بریندار بوون.

بازرگانی عێراق هەوڵی دابەزاندنی نرخی چەند ماددەیەکی خۆراکی دەدات
پێشت بازرگانی عێراق هەوڵی دابەزاندنی نرخی چەند ماددەیەکی خۆراکی دەدات
شەپۆلی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار