“کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت و ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان، جوڵەیەک دەداتە بازاڕ”



یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و سەرۆکی لقی سلێمانی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی وەبەرهێنەرانی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هاوکات لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران خستەڕوو.

 

یاسین مەحمود ڕەشید، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی  جێگری سەرۆک وەزیران تەواوکاری کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانە لەگەڵ مەسرور بارزانی، تێیدا ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان داواکاری گرنگیان پێشکەشکرد، گرفت و بەربەستەکانی بەردەم وەبەرهێنان خرایەڕوو، تێیدا چەندین بڕیاری گرنگ-درا.

 

وتیشی، دوو هەفتە پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان ئەنجامدرا و بڕیاری دامەزراندنی بۆردێک بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندرا، کە ئەم بۆردە بە گشتی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەکات و بە تایبەتی پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان.

 

هاوکات لە کۆبوونەوەکی ئەمڕۆ بڕیاردرا مۆڵەتی کۆتایی بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنان بدرێت کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەش کراوە، چەندین پڕۆژەی لە سێکتەرە جیاوازەکان تێدایە وەک نیشتەجێبوون، پیشەسازی، بازرگانی و گەشتیاری.

 

یاسین مەحمود ڕەشید، جەختیکردەوە، وەبەرهێنان ساڵێک دەبێت خاوبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، لە نامەکەمدا کە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی پێشووتردا خوێندمەوە، بە درێژای ئەمساڵ تا مانگی ١٠ تەنها ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار پڕۆژە دراوە لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش زۆر کەمە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان ئەنجامیدا دڵنیاتان دەکەینەوە لەمەودوا گۆڕانکارییەکی باشتر ڕوودەدات لەناو پڕۆژەکان و جوڵەیەک دەداتە بازاڕ.

 

یاسین مەحمود ڕەشید، ئاماژەی بەوەکرد، چەندین پێشنیارمان لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران خستەڕوو، گرنگترینیان کە داوامانکرد ئەوەبوو ڕووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە کە ڕۆتینی ئیداری دروستدەکەن و زەرەریان لە بەرژەوەندی گشتی و کەرتی تایبەت داوە، هاوکات سەرۆکی حکومەت بەڵێنیدا ڕووبەڕووی ئەو کەسانە ببێتەوە کە ڕۆتینی ئیداری بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دروست دەکەن، بەڵێنیدا ئەو کەسانەی ڕۆتین دروست دەکەن بدرێنە دادگا.

 

وتیشی، داوامانکرد لە سەرۆکایەتی حکومەت بە زووترین کات پێداچوونەوە بکەن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتەکان، بە تایبەتی ڕێنماییەکانی باج کە هاوسەنگ نین لەگەڵ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، چونکە یاساکانی وەبەرهێنان هاندانین بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و بەگەڕخستنی سەرمایە، لە کاتێکدا وەزارەتەکانی تر وەبەرهێنان خاودەکەنەوە.

 

دووپاتیکردەوە، ئەم یاسا، ڕێنمایی و بڕیارانە داهاتی حکومەت زیاد دەکەن بە بڕی نزیکەی ٢٠ ملیار دینارێک، بەڵام زەرەری زیاتر لە ١٠٠ ملیاری داوە، لەگەڵ لەدەستدانی زیاتر لە ١٠ هەزار هەلی کار.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێمان وایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاوڕێکی زیاتر لە وەبەرهێنی خۆماڵی بداتەوە، بۆئەوەی بۆ شارەکانی عێراق کۆچنەکەن، بەوشێوەی ئێستا کە سەرمایەی زیاتر لە ١٨ ملیار دۆلار لە شارەکانی دیکەی عێراق بەگەڕخراوە.

 

یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی یاسین مەحمود ڕەشید، ئاماژەی پێکرد، ئاسانکاری بوو بۆ وەبەرهێنان لەو ناوچانەی کە کەم گەشەسەندوون، ناوچە زۆر گەشەسەندووەکان A، مامناوەندەکات B، کەم گەشەسەندووەکان C، وتی، ” داوامانکرد بایەخێکی زیاتر بە سۆران، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و پێنجوێن بدرێت، هەوڵبدەین پڕۆژەی گرنگ ئەنجامبدەین”.

 

لە کۆتایدا وتی، کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان چڕ و پڕ بوو، هاوکات کۆبوونەوە تەواوکارییەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە حکومەتی هەرێم دەیەوێت گوێ لە وەبەرهێنەرەکان بگرێت، بایەخی زیاتر بدات بە وەبەرهێنەرانی خۆماڵی.

کلتوری خراپ بەكاربردن
پێشت کلتوری خراپ بەكاربردن
دارایی عێراق كاتی ناردنی پارەی مووچەی ڕاگەیاند
دواتر دارایی عێراق كاتی ناردنی پارەی مووچەی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار