ئوردن داوای سیستمی موشەکی پاتریۆت لە ئەمریکا دەکات



وتەبێژی سوپای ئوردن ڕایگەیاند، بەهۆی ترسی بەرفراوانبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەلەتین ولاتەکەی داوای لە واشنتۆن کردووە سیستمی بەرگری ئاسمانی ناسراو بە “پاتریۆت” لە سنوورەکانی جێگیر بکات.

مستەفا حەیاری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەربازی ئوردن ڕایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هەڕەشە لە ئاسایشی ئوردن دەکەن، بۆیە داوامان لە ئەمریکا کردووە سیستمی بەرگری ئاسمانی لە سنوورەکانمان جێگیر بکات.

لەدوای دروستبوونی جەنگی سوریا سیستمی بەرگری ئەمریکی پاتریۆت لە ساڵی ٢٠١٣دا لە ئوردن جێگیر کرا کە ترس لەوە هەبوو جەنگەکە بگۆڕێت بە جەنگێکی هەرێمی و چەندین وڵات بگرێتەوە.

بەرپرسانی ئوردن ئاماژە بەوەدەکەن، ترسیان هەیە جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین زیاتر تەشەنە بکات ئەوەش بەهۆی هێرش و بۆردوومانە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی و خەڵکی غەززە و فەلەستینییەکان.

بەرپرسانی سەربازی ئوردن باس لەوەدەکەن، ژمارەیەکی کەم لە سیستمی بەرگری پاتریۆتیان هەیە کە بەیەکێک لە کەرەستە سەربازییە هەرە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا دادەنرێت لەبواری بەرگری لەخۆکردندا.

هاوکات، جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لەدوای هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماس لەژێر ناوی “تۆفانی ئەقسا” بۆسەر چەند شار و  شارۆچکەیەکی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمدا دەستی پێکرد وئیسرائیلیش لەبەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی شمشێری ئاسنینی ڕاگەیاند.

تا ئێستا لە غەززە ٣٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون
پێشت تا ئێستا لە غەززە ٣٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون
“هەوڵ دەدرێت مووچەی ١١٤ هەزار مووچەخۆر بخرێتە سەر بەغدا”
دواتر “هەوڵ دەدرێت مووچەی ١١٤ هەزار مووچەخۆر بخرێتە سەر بەغدا”
ەیوەندیدار