دوای دوو ڕۆژ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ غەززە گەڕایەوە



ڕێکخراوی چاودێری تۆڕەکان-نێتبلۆکس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت وردە وردە بۆ کەرتی غەززە دەگەڕێتەوە، پاش ئەوەی ڕۆژی هەینی لە کاتی بۆردوومانی چڕی ئیسرائیلدا پچڕا.

نێتبلۆکس لە پلاتفۆرمی “X” (تویتەری پێشتر) ڕایگەیاندووە، ئینتەرنێت لە کەرتی غەززە وردە وردە دەگەڕێتەوە، هاوکات هاووڵاتییەک لە شاری غەززە ئاماژەی بەوەکردووە کە توانیویەتی لە ڕێگەی ئینتەرنێت و تۆڕی مۆبایل پەیوەندی بە کەسانی دیکەوە بکات.

کۆمپانیای پاڵتێل کە گروپی سەرەکی پەیوەندییەکانە کە لە کەرتی غەززە کاردەکات و کۆمپانیای جەوال لقێکی کۆمپانیاکەیە لە فەیسبووکەوە ڕایانگەیاندووە، تۆڕەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت دووبارە بۆ غەززە دەگەڕێتەوە.

ئەم پچڕانەی پەیوەندییەکان وایکردووە ملیۆنان دانیشتوو لە دەرەوە یان ناوەوەی کەرتی گەمارۆدراوی غەززە پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارەکانیان بکەن.

لە کاتێکدا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە پەیوەندییان لەگەڵ ئەندامانی تیمەکەیان لە غەززە لەدەستداوە.

مشتومڕ لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێم دروستبووە
پێشت مشتومڕ لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێم دروستبووە
ناتانیاهۆ: ٪٩٠ی بودجەی حەماس لە ئێرانەوە دێت
دواتر ناتانیاهۆ: ٪٩٠ی بودجەی حەماس لە ئێرانەوە دێت
ەیوەندیدار