حزبوڵای لوبنانی پێگەی “ئەبو دەجاج”ی ئیسرائیلی بەئامانج گرت



ئەمڕۆ هەینی حزبوڵای لوبنانی پێگەی “ئەبو دەجاج”ی ئیسرائیلی بەئامانج گرت و زیانێکی گەرەی بەو دامەزراوەیە گەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێکدا حزبوڵای لوبنانی ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشی بەرگریکارانی ئیسلامی لە کاتژمێر سێ و ٤٠ خولەکی دوای نیوەڕۆدابووە و لە هێرشەکەدا پێگەی “ئەبو دەجاج”ی ئیسرائیلی بەئامانج گیراوە و بەشێک لە کەرەستە هونەرییەکانی بەتەواوی لەناوبراوە و زیانێکی زۆری پێگەیشتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرچاوەکانی لوبنان ئاماژەیان بەوەکردووە، چەندین مووشەک لە ناوچەی عەرقوبی باشوری ڕۆژهەڵاتی لوبنانەوە ئاڕاستەی باکوری ئیسرائیل کراوە.

لایخۆیەوە حزبوڵا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند، هاوکات وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند پێگەی “میسکاف عام”ی ئیسرائیلی لەناوچەی ئەفیفیم لەلوبنانەوە بەئامانج گیراوە و زیانی پێگەیەندراوە و دواتر سوپای ئیسرائیل ئەو ناوچەیەیان بۆردومان کردووە کە مووشەکەک لێیەوە ئاڕاستەی ئەفیفیم کراوە.

وێنە: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی
پێشت وێنە: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی
بنكەی سەربازیی ئەمریکی عەین ئەسەد جارێکی تر کرایە ئامانج
دواتر بنكەی سەربازیی ئەمریکی عەین ئەسەد جارێکی تر کرایە ئامانج
ەیوەندیدار